فڕۆكه‌كانی‌ توركیا سنوری‌ ئامێدی‌ بۆردومان ده‌كه‌ن 1 .

0
88

[ad_1]

خه‌ندان-

فڕۆكه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا ئه‌مڕۆ سنوری‌ قه‌زای‌ ئامێدی‌-یان بۆردومان كردو تائێستا زیانه‌كان نه‌زانراون، هه‌رچه‌نده‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ بۆردومانه‌كه‌ قوربانی‌ لێكه‌وتبێته‌وه‌ له‌ریزی‌ هاوڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرس له‌ قه‌زای‌ ئامێدی‌ به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان ئه‌مڕۆ بۆردومانی‌ گونده‌كانی‌ سنوری‌ شیلادزێیان كردووه‌ له‌ قه‌زای‌ ئامێدی‌.

وتیشی‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌هۆی‌ بۆردومانه‌كانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی‌ به‌ركه‌وتبن، به‌ڵام تائێستا زانیاری دروستیان به‌ده‌ستنه‌گه‌یشتووه‌، به‌و پێیه‌ی‌ كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ی‌ بۆردومانكراون دوره‌ ده‌ستن و ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر سنور.

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ توركیا ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ مانگێكه‌ به‌ چڕی‌ بۆردومانی‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ پاساوی‌ بۆردومانكردنی‌ بنكه‌و باره‌گاكانی‌ په‌كه‌كه‌.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here