فڕۆكه‌كانی توركیا پێگەکانی پەکەکەیان لە باشووری کوردستان بۆردوومان کرد

0
12

بۆردوومانی ناوچەی سیدەکان لەلایەن تورکیاوە وێنە؛ ئەرشیڤ

رووداو-ئەنقەرە 

بۆردوومانکردنی پێگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” لە باشووری کوردستان له‌لایه‌ن سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌، وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتەش گیانله‌ده‌ستدانی سێ گه‌ریلای راگەیاند. 

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ توویته‌ر رایگه‌یاند، رۆژی 12-1-2019 فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سه‌ر به‌ هێزه‌ ئاسمانییه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنیان كردووه‌ته‌سه‌ر پێگه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ ناوچەکانی زاپ و سینات و خەفتانین لە باشووری کوردستان. لە ئەنجامدا سێ گەریلا گیانیان لەدەستداوە. 

بەپێی هه‌واڵه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، ئۆپەراسیۆنەکە لەڕێگەی فڕۆکەكانی جۆری ئێف 16 ئه‌نجامدراوه‌ و پێگەکانی پەکەکە کراونەتە ئامانج.

لەمبارەیەوە ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل “هەپەگە” هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە. 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here