فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دۆڵی باڵەیانیان بۆردومان کرد و 4 کەس گیانیان لەدەستدا

0
101

[ad_1]

بەرە بەیانی پێنجشەممە فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندەکانی سەرکان و ماونان و وەسانیان بۆردومان کرد لە دۆڵی باڵەیانی سنووری قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان، بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە 4 کەس کە بۆ گەشتی نەورۆز سەردانی ئەو ناوچانەیان دەکرد بەر بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا کەوتن و گیانیان لەدەستدا.

ئەحمەد قادر قایمقامی قەزای چومان بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت لە گوندی سەرکان سەر بە ناحیەی قەسرێی قەزای چۆمان 4 گەنج بە مەبەستی گەشت چوونەتە ئەو شوێنە بەر بۆدومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کەوتوون ، هەروەها سەبارەت بە بوونی بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەو ناوچانە، ناوبراو دەڵێت “پەکەکە لەو ناوچەیە تەواجودی هەیە بە پێی ئەو تەواجودانەی کە هەیانە ئەوە وا دەکات ئەو شوێنانەی کە نیشتەجێنە دووچاری ئەو بۆمبارانە ببێتەوە.”

هەرێم مەحمود برای شەرۆ کە یەکێکە لە قوربانییەکان، بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت” براکەم بۆ ئاهەنگی نەورۆز چوو بووە قەندیل دواتر لە گەڕانەوەیان لە دۆڵی باڵەیان لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیاوە دەکرێنە ئامانج و بۆردومان دەکرێن و گیانیان لەدەستدا هەروەها باسی ئەوەش دەکات کە چەکدارانی پەکەکە لە دەوروبەری ئەو گوندانە هەن.

لوقمان ئەحمەد خەڵکی گوندی سەرکانە ئەو گوندەی کە فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی کردووە بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت زیانی بۆردومانەکان 4 کەس گیانی لەدەستدا و تەواوی ئەو خانووانەی نزیک و ئەوانەشی کە لێدراون تێکچوون و خراپ بوون و هەر ئاسەواری خانووەکانیش نەماوە .

جێی ئاماژەیە ئەو چوار کەسەی کە گیانیان لە دەستداوە بەناوەکانی مستەفا وەرتی و سمایل وەرتی و شەرۆ مەحمود و دەرباز سماقوڵی بوون ، دوو لەوانە پێشمەرگە بوون و دووی تریش خویندکار لە کاتی گەڕانەوەیان لە قەندیل ویستیان لە گوندی سەرکان پشویەک بدەن لە ماڵی یەکێک لەو چوار کەسەی کە گیانی لەدەستداوە، بەڵام بەر بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا کەوتن.







please wait

No media source currently available

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here