فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق: ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران ڕاگیراوە

0
86

سەرۆكی فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق رای دەگەیەنێت، ئێستا ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران لە پێنج وڵاتی ڕۆژئاوا وەستاوە، بەڵام نەبووەتە بڕیارێكی هەمیشەیی.

 

ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری فیدراسێۆنی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئەو پەنابەرانەی داوانامەی مافی پەنابەرییان رەت كراوەتەوە و هەڕەشەی بە زۆر ناردنەوەیان لەسەرە، بە زۆر ناردنەوەیان ئێستا وەستاوە، تەنها ئەو پەنابەرانە نەبێت كە خۆیان ئارەزوومەندن بگەڕێنەوە”.

 

ئاماژەی بەوەش كرد، وڵاتانی نەرویج، سوید، فینلەندا، بەریتانیا ئێستا بە زۆر ناردنەوەی پەنابەرانیان وەستاندووە.

 

سەرپەرشتیاری فیدراسێۆنی پەنابەران راشی گەیاند: “25 پەنابەری عێراقی و كورد  لە كۆتایی 2017  و سەرەتای 2018 بە زۆر نێردراونەتەوە، كە یەكێك لەوانە خەڵكی بەغدا بوو”.

 

ئەوەشی خستە ڕوو: “بەهۆی فشارەكانی فیدراسیۆنی پەنابەران لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەكی و كۆكردنەوەی 104 واژۆی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق كە ئەندامی سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكانی تێدا بوو و لەگەڵ ئەندامانی دیكەی پەرلەمان، وەك فیدراسیۆن ئەم واژۆ و داوایانەمان پێشكەشی وڵاتان كرد، بێگومان ئەمە كاریگەری هەبوو لەسەر بڕیاری وڵاتان لەم كاتەدا”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here