
له‌مێژه گوتراوه “كه‌س نازانێت خێر له چیدایه”. ئه‌وكاته‌ی فیفا بڕیاریدا لیۆنێل مێسی كاپتن و ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی به را‌گرتن له 4 یاری نێوده‌وڵه‌تی سزا بدات، به تۆمه‌تی سووكایه‌تیكردن به ناوبژیوانی چواره‌می یاری ئه‌رجه‌نتین و چیلی، هه‌مووان گوتیان “مێسی به‌هۆی بێباكی و له‌خۆبایی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتینی رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیالی 2018ی رووسیا به توندی هێنایه ئاراوه”.
ئه‌وانه‌ی ئه‌و قسه‌یان ده‌كرد ناهه‌ق نه‌بوون، چونكه له یه‌كه‌م یاری دوای سزادانه‌كه، كه مێسی نه‌یتوانی یاری به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا بكات، ئاماژه‌كانی راست ده‌رچوونی ئه‌و مهزندانه به روونی هاتنه ئاراوه‌و ئه‌رجه‌نتین به‌رامبه‌ر یه‌كێك له بێهێزترین هه‌ڵبژارده‌كانی پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای باشوور تووشی شكست بوو. به‌ڵام دواتر كاتی ئه‌وه هات حیكمه‌ته‌كانی “كه‌س نازانێت خێر له چیدایه”. ده‌ركه‌ون، كه پێموایه ئه‌و سزادانه‌ی مێسی گه‌وره‌ترین خێری بۆ خودی مێسی، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و هه‌وادارانی تانگۆی هه‌بوو. ده‌زانم ئێوه پێمده‌ڵێن چۆن؟!.
ئه‌گه‌ر فیفا مێسی سزا نه‌دابووایه و ئه‌رجه‌نتین به بۆلیڤیا نهدۆڕابووایه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشدۆڕابووایه، هه‌رگیز یه‌كێتى تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین بیری له دوورخستنه‌وه‌ی ئیدگاردۆ باوزای راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه نه‌ده‌كرده‌وه، كه پێموایه مانه‌وه‌ی باوزا گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بوو له‌سه‌ر مێسی و ئه‌رجه‌نتین، چونكه راهێنه‌رێك ئه‌گه‌ر ئه‌زموونێكی چه‌ند گه‌وره‌شی هه‌بێت، كاتێك نه‌یتوانی له چه‌ندین یارییدا كه‌موكوڕییه‌كانی تیپه‌كه‌ی ده‌ستنیشان بكات و رۆژ به رۆژ ئاستی تیپه‌كه‌ی له كورتی بدات، باشترین چاره‌سه‌ر لابردنیه‌تی و ده‌رفه‌تدانه به راهێنه‌رێكی دیكه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر تیپێكی به‌هێزی هه‌بێت، به‌تایبه‌تیتریش ئه‌گه‌ر ناوی تیپه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بێت، كه پێموایه ئێستا ئه‌رجه‌نتین و فه‌ره‌نسا خاوه‌نی زۆرترین به‌هره‌ی تۆپی پێن له جیهاندا. بێجگه له‌وه‌ش ئه‌و وڵاته پڕه له باشترین راهێنه‌رانی ئێستای جیهان.
ئاخر ئه‌و ئهرجهنتینهی خاوه‌نی باشترین یاریزانی جیهانه و هه‌موومان بینیمان له مۆندیالی 2014دا ته‌نیا چه‌ند مه‌ترێكی مابوو جامی جیهانی بباته‌وه، چۆن ره‌وایه مه‌ترسی نه‌گه‌یشتن به مۆندیالی له‌سه‌ر بێت؟ ئه‌گه‌ر راهێنه‌ر خه‌تابار نه‌بێت، خۆ سیحریش له یاریزانه‌كانی نه‌كراوه! خۆ ره‌وا نییه ئه‌و هه‌موو یاریزانه باشه له ماوه‌ی یه‌ك دوو ساڵدا یاریكردنیان له‌بیر چووبێته‌وه!.
هه‌موومان بینیمان هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌دوای مۆندیالی 2014 كه‌وتبووه چ بارودۆخێكی خراپ، كه گه‌وره‌ترین شاره‌زا و پسپۆرانیش له‌و بڕوایه‌دا بوون ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌وره‌یی خۆی چه‌ندین ساڵی پێویسته، به‌ڵام به‌ته‌نیا گۆڕینی راهێنه‌ر، ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بووه‌ته‌وه تیپه تۆقێنه‌ره‌كه‌ی جیهان. له‌به‌رئه‌وه پێموایه فیفا خزمه‌تێكی زۆری مێسی و ئه‌رجه‌نتینی كرد، كه بووه هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی باوزا، دواتریش كه سزایه‌كه‌ی له‌سه‌ر مێسی هه‌ڵگرت، ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه مێسی و راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی وه‌ك به‌رازیل ببنه‌وه ئهرجهنتینهكهی جاران و له رووسیاوه به هه‌موو جیهان بڵێن “ئێمه ئه‌مجاره ده‌بینه گه‌وره‌ی جیهان، هه‌رگیز راست و ره‌وا نییه ئه‌فسانه‌یه‌كی وه‌ك مێسی، كه لای زۆر له خه‌ڵكی ئه‌م جیهانه باشترین یاریزانی مێژووه، بێ بردنه‌وه‌ی جامی جیهان واز له یاری بێنێت”.