فێستیڤاڵی وەرزشی زانکۆکانی عێراق لە هەڵەبجە بەڕێوەچوو

0
201

رووداو – هەڵەبجەی شەهید

به‌شى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى بنه‌ڕه‌تى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ ياريگاى نێوده‌وڵه‌تى هەڵەبجەدا ديدارى گۆڕه‌پان و مه‌يدانى سازكرد، کە تێیدا جگه‌ له‌ زانكۆى هه‌ڵه‌بجه،زانكۆكانى سلێمانى، گه‌رميان، كه‌ركووك و ته‌لعه‌فه‌ر و په‌يمانگاى وه‌رزشیی سلێمانى به‌شداربوون.

ياريزانه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، كه‌ خوێندكارى زانكۆ و په‌يمانگە به‌شداربووه‌كان‌ بوون، لە زۆربەی پێشبڕکێیەکاندا پلەی يه‌كه‌میان بەدەستهێنا.

ته‌نها 6 زانكۆى باشوورى كوردستان و عێراق و په‌يمانگاى وه‌رزشى سلێمانى تيايدا به‌شداربوون

له‌ ساڵى 2015, 18 زانكۆ له‌ فستڤاڵه‌كه‌دا به‌شداربوون

فيستڤاڵه‌كه‌ بۆ 10 يارى له‌ ئاستى كوڕان و كچان بوو

كێبڕكێ له‌ نێوان زانكۆى سلێمانى و كوفه‌ بوو, هه‌ر زانكۆيه‌كيان 6 ياريزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقيان تيادا بوو

له‌ ياريه‌كانى كوڕاندا,كێبڕكێى به‌هێز له‌ نێوان تيپه‌ به‌شداربووه‌كاندا هه‌بوو

له‌ ئاستى كچان وه‌ك پيشه‌ى هه‌ميشه‌يان كچانى سلێمانى باڵا ده‌ستى خۆيان دووپات كرده‌وه‌

له‌ ئاستى كچان,زانكۆى سلێمانى يه‌كه‌م و په‌يمانگاى وه‌رزشى سلێمانى دووه‌م و كوفه‌ سێيه‌م بوون

له‌ ئاستى كوڕانيش،كوفه‌ يه‌كه‌م و كه‌ركوك دووه‌م و خانه‌قين سێيه‌م بوون

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here