فێستیڤاڵێک لە دەڤەری سۆران خەڵکی گوندەکان کۆدەکاتەوە

0
153

حاجییەک: تەنیا نوێژکردن ئایین نییە، خەڵکیش ئایینە

رووداو – سرێشمە

گوندێکی دوورەدەست دوو ساڵە بە سازکردنی فێستیڤاڵێک خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری کە بەهۆی راگواستنەوە لەیەکدی دابڕاون، کۆدەکاتەوە. لەو فێستیڤاڵەشدا چەندین چالاکیی هونەری و کولتووری بەڕێوەدەچن.

فێستیڤاڵی گوندی سرێشمەی باڵەكایەتی پڕ لە چالاکی و جۆش و خرۆشە. رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە خەڵکێکی زۆریان بانگهێشتکردووە، بۆ ئەوەی رازیان بکەن بگەڕێنەوە گوندەکە.

هاڕینی گەنم بەشێوەی هەرەوەزی بە دەستاڕ، کردنی نان بە شێوازی جیاواز و مەشکە ژەنین بەشێکی ئەو چالاکیانە بوون کە لە فێستیڤاڵەکەدا ئەنجامدران.

جگە لە کچ و کوڕان کە سەرگەرمی ھەڵپەرکێ بوون بە جلوبەرگی رەسەنی کوردییەوە، حاجیەک بە سەرچۆپی گرتنەکەیەوە سەرنجی هەمووانی راکێشا.

حاجی زرار سرێشمەیی، لەدوای سەرچۆپی گرتنەکەیدا قسەی بۆ رووداو کرد، گوتی “خۆشەویستی ئایینە، گوند ئایینە، خەڵک ئایینە، تەنیا نوێژکردن ئایین نییە، ئەمانەش ئەرکن لەسەرشان و دەبێت بیانکەین”.

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here