فەرماندەیەکی هەسەدە: چەکدارانی داعش لە خەندەق و تونێلەکانی باغۆزدان

0
10

داعش لە باغۆز لەژێر بۆردوومان و گەمارۆدایە

رووداو – هەولێر

هێشتا بەشێکی چەکدارانی داعش لە باغۆز رەتیدەکەنەوە خۆیان بەدەستەوە بدەن، هەسەدەش دوو بژاردەی “خۆبەدەستەوەدان یان کوژران” دەخاتە بەردەمیان.

داعش لە باغۆز لەژێر بۆردوومانی چڕی هاوپەیمانان و گەمارۆ و ئاگری چەکەکانی شەڕڤاناندایە، ئەو گرووپەی پێش چوار ساڵ سێەکی خاکی عێراق و رووبەڕێکی زۆری لە سووریا کۆنترۆڵ کردبوو، ئیستا تەنیا چەند کیلۆمەترێکی لە سووریا بەدەستەوە ماوە.

مستەفا بالی، بەرپرسی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت “وەک دەبینن پێکدادانی تووند هەیە لە نێوان چەکدارەکاندا لە ناوچە باکووری و باشوورییەکانی باغۆز، بەکرێگیراوەکان هەوڵدەدەن بەرگریی لەو ناوچەیە بکەن کە بەدەستیانەوەیە. شەڕەکە ناوەستێت. ناتوانین بەرەوپێشچوون یان کشانەوەی ئەم شەڕە بە سیستەمی مەتری بپێوین، ئێمە بەگوێرەی قۆناخەکانی تەواوکردنی ئەرکەکە دەیپێوین. تیرۆریستەکان لە ناوەوە ماونەتەوە و تەنیا دوو بژاردەیان لەبەردەستە، یان بێ هیچ سنوورداری و مەرجێک خۆیان رادەستدەکەن یان شەڕەکە تەواودەبێت بەوەی کە هەموویان لەنێودەچن”.

هاوپەیمانان بە هێرشی ئاسمانی پاڵپشتیی لە هێرشەکەی هەسەدە بۆ سەر داعش لە باغۆز دەکەن، ئەوەش پێشڤەچوونی هەسەدەی خێراتر کردووە. لە لایەکی دیکەش ئاوارەبوونی خێزانی چەکدارانی داعش بەردەوامە.

محەممەد دیاب عیسا، فەرماندەی هەسەدە دەڵێت “هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هێرش لە دژی داعش ئەنجامدەدات. پێشڤەچوون هەیە، بەڵام ئەندامانی داعش ئێستا لە خەندەق و تونێلەکاندان. ئێمە خێزانەکانی داعش دەگوازینەوە. هێزەکانی سووریای دیموکرات بەرەو پێشەوە دەچن”.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here