فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو پیاوەی گوتی "بە تەڵاقم ناتوانن دەستگیرم بکەن"

0
873

ئەکبەر حاجی رۆستەم

رووداو – گەرمیان

ئەو کەسایەتییەی شاری کفری، کە لە بەرنامەی تۆپ ستۆری رووداو گوتی “یاسا بۆ هەژارانە و ناتوانێ کەسی بە دەسەڵاتی وەک ئەو دەستگیربکات”، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان بە رووداوی راگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەکبەر حاجی رۆستەم، کەسایەتی شارۆچکەی کفری دەرچووە، بەڵام جارێ هۆکاری دەرچوونی فەرمانەکە ئاشکرا ناکەن.

ئەکبەر حاجی رۆستەم دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە، رەتیشیدەکاتەوە بچێتە بەردەم دادگا و گوتی “لەسەر قسەکانم لە رووداو فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچووە”.

ئەكبەر رۆستەم، كە خەڵكی گوندێكی سەر بە شارۆچکەی كفری ئیدارەی گەرمیانە دەڵێت، لەلایەن دادوەرێكی كفرییەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە ‌و گوتی “من كۆمەڵێك قسەی حەقم كردووە، خۆ كەسم نەكوشتووە ‌و دزیشم نەكردووە تاوەکو دەستگیربكرێم، بۆیە نە كەس دەتوانێ‌ دەستگیرم بكات، نەدەچمە بەردەم دادوەریش”.

لە بەرنامەی تۆپ ستۆری تۆڕی میدیایی رووداو، ئەکبەر حاجی رۆستەم لەبارەی بڕیارەکەی دادگا بۆ زیندانیکردنی پیاوێک بە 10 ساڵ لەسەر دزینی شیر و دایبی و چەند کەلوپەلێکی دیکە لە کفری، گوتی “یاسا تەنها بۆ هەژارانە، ئەگەرنا دادەوەر ناتوانێ بڕیاری دەستگیرکرد بۆ خۆی و کوڕەکانی دەربکات”. گوتیشی “تەڵاقم کەوتبێ ناتوانن من دەستگیر بکەن”. 

نوێدکرێتەوە..

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here