قائیمقامی هەولێر: 14 کەس لەسەر رووداوەکانی یاری کلاسیکۆ دەستگیرکراون

0
323

نەبەز عەبدولحەمید: شەوی یاری کلاسیکۆ زیاتر لە 15 هەزار کەس لە شەقامی ئیسکان بوونە
نەبەز عەبدولحەمید: شەوی یاری کلاسیکۆ زیاتر لە 15 هەزار کەس لە شەقامی ئیسکان بوونە

رووداو- هەولێر

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بەوەکالەت رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکانی دوای یاری کلاسیکۆ سێ کەس بە تەقەی خۆشی و سێ کەسی دیکەش بەهۆی ئۆتۆمبێل بریندار بوون.

لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی هۆت لاین لە تەلەڤزیۆنی رووداو، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر گوتی “خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلەی سێ کەسی شێلابوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا، دەرچوو کەسەکە سەرخۆش بووە، هاوکات دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا”.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەر رووداوەکانی دوای یاری نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا دەستگیر کراون، قائیمقامی هەولێر دەڵێت “تاوەکو ئێستا 14 کەس دەستگیرکراون، هەمووشیان چەکدار بوونە. دەزگا ئەمنییەکانیش لە پۆلیس و ئاسیش لە بەدواداچوونەکانیان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی تەقەیان کردووە و چەند کەسانێکیش دەستنیشانکراون”.

نەبەز عەبدولحەمید گوتیشی “لەڕێگەی کامێرای چاودێریی شوێنە گشتییەکانەوە ئەو کەسانەش دەستنیشاندەکرێن، کە تەقەیان کردووە. خەڵکانێک پەیوەندییان بە دەزگا ئەمنییەکانەوە کردووە بۆ دەستنیشانکردنی ئەوانەی تەقەیان کردووە. خەڵکانێکیش هەبوونە دراوسێیەکانی خۆیان دەستنیشانکردووە. لە ماوەیەکی کورتیشدا ئەوانیش دەستگیر دەکرێن و رووبەڕووی سزای تووندیش دەبنەوە”.

لەبارەی ئامادەکاری هێزە ئەمنییەکان بۆ بەرگرتن لە هەر رووداوێکی لەو ۆرە لە شوێنە گشتییەکان، نەبەز عەبدولحەمید، دەڵێت “شەوی رابردوو زیاتر لە 15 هەزار کەس لە شەقامی ئیسکان بوونە. ئامادەکاری لەلایەن هێزەکانی ناوخۆ لەوبارەیەوە کرابوو، لەکاتی دروستبوونی بارگرژی لەنێوان هاندەرانی هەردوو یانە بەزوویی کۆنترۆڵکرا”.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here