قائیمقامی کەلار لەسەر لەناوبردنی 100سەگ رونکردنەوە دەدات 47 خولەک پێش ئێستا

0
34

خەندان-

لە ناوبردنی 100سەگ لە قەزای کەلار کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە لەلایەن هاوڵاتیانەوە، قائیمقامیەتی کەلاریش دەڵێت” لەسەر داوای لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ مه‌ترسى بڵاونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و نیگه‌رانى و سكاڵاى هاوڵاتیان ئەو کارەیان ئەنجامداوە”.

قایمقامیه‌تى كه‌لار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە ورایگەیاندوە،” هاوڵاتیانى كه‌لار دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ناوبردنى نزیكه‌ى 100 سه‌گ له‌ هه‌ندێك شوێنى وه‌كو سه‌ربڕینخانه‌ و زانكۆى گه‌رمیان و هه‌ندێ شوێنى گشتى، دواى هۆشدارى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بوه‌ له‌ مه‌ترسى بڵاوبونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و هه‌روه‌ها نیگه‌رانى و سكاڵاى هاووڵاتیان. 

رێوشوێنى یاسایى ده‌گرینه‌به‌ر له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وکەسانەی سه‌رپێچیان كردوە

 

دەشڵێت” وشه‌ی ناڕه‌واو دور له‌ ئه‌ته‌كێتى نووسین و هێرش كردنه‌ سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و قایمقامیه‌تى كه‌لار خزمه‌ت به‌ كه‌س ناكات و باشتره‌ مرۆڤ ڕه‌خنه‌و پێشنیار و داواكارییه‌كانى به‌ قسه‌ى شیاو ئاڕاسته‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ى گوێى لێبگیرێت، رێوشوێنى یاسایى ده‌گرینه‌به‌ر له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وکەسانەی سه‌رپێچیان كردوە”.

له‌ هه‌ڵمه‌تێكى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى كه‌لاردا كه‌ بۆ ماوه‌ى بۆ 15 رۆژى خایاند له‌ ده‌وروبه‌رى سه‌ربڕینخانه‌ى كه‌لار و زانكۆى گه‌رمیان و ناوشار و گه‌ڕه‌كه‌كانى كه‌لار و شوێنه‌ گشتیه‌كان نزیكه‌ى 100 سه‌گى به‌ره‌ڵا له‌ ناوبران.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here