قادری حاجی عەلی: یەکێتی رێککەوتننامەی لەگەڵ گۆڕان جێبەجێ نەکردووە

0
152

قادری حاجی عەلی، هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان، فۆتۆ: KNNC
قادری حاجی عەلی، هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان، فۆتۆ: KNNC

رووداو – هەولێر

قادری حاجی عەلی، هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان ‌و یەكێك لە سەركردەكانی ئەو حیزبە، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ میدیای حیزبەكەی، یەكێتی بە بەرپرسیار دەزانێ‌ لە جێبەجێنەكردنی رێككەوتننامەكەیان ‌و دەشڵێت: گومانمان نییە دەستی پارتیشی تێدا بووە.

قادری حاجی عەلی باس لەوە دەكات، پەیوەندییان لەگەڵ لایەنەكانی دیكە ئاساییە، بەڵام لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیدا دوور و نزیكی و بەرز و نزمی تێدەكەوێ. لەو بڕوایەشدایە ململانێكانی نێو یەكێتی هۆكارێكن بۆ نەچوونە پێشەوەی رێككەوتنەكەیان لەگەڵ یەكێتی. ئەو دەڵێت: جگە لە بڵاوكردنەوەی لە راگەیاندنەكاندا، 24 خاڵەكەی دیكەی رێككەوتننامەکە لەلایەن یەكێتییەوە جێبەجێ نەكراون.

ئەو سەركردە دیارەی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەش دەكات، دوای رێككەوتنەكەیان لەگەڵ یەكێتی، كۆمەڵێك گرفتی گەورە لەنێو یەكێتیدا بۆ لەباربردنی رێككەوتنەكە دروستكراون ‌و دەڵێت: گومانمان نییە دەستی پارتیشی تێدا بووە. هەروەها دەشڵێت: لەنێو یەكێتیدا كۆمەڵێك لەوانەی بەجۆرێك لە جۆرەكان پەیوەندی و بەرژەوەندییان لەگەڵ پارتیدا هەیە، كاری زۆر جددییان كرد بۆئەوەی رێككەوتننامەكەمان بخرێتە سەر رەفە.

داواش لە یەكێتی دەكات هەڵوێستی خۆی بەرامبەر سیستەمی سیاسی لە هەرێمی كوردستان دیاری بكات ‌و دەڵێت: پێمان خۆشە یەكێتی بە روون و ئاشكرا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە سیستەمی سیاسی لە هەرێمی كوردستان دیاری بكات، هەروەك پێشتر لە پڕۆژەكانی پەرلەماندا بە هاوبەشی لەگەڵ هەموو لایەنەكاندا داوای بە دیموكراتیكردنی كوردستان و سیستەمی پەرلەمانییان كرد.

رۆژی 17-5-2016، یەكێتیی نیشتمانیی ‌کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بەئامادەبوونی مام جەلال رێككەوتننامەیەكی 25 خاڵییان واژۆكرد، بەڵام وەك ئەو سەركردەیەی گۆڕان باسی دەكات، تاکە خاڵی جێبەجێكراوی رێككەوتننامەكەیان، بڵاوكردنەوەی بووە لە راگەیاندنەكاندا.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here