قاڵیباف لەگەڵ ژمارەیەک هاونیشتمانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبووەوە

0
141

“بێکاری کورد، تورک، بەلووچ، عەرەب و فارس ناناسێت”

رووداو – تاران

محەممەد باقر قاڵیباف، بەربژێری نەریتخوازی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران لە تاران لەگەڵ ژمارەیەک لە لایەنگرانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆبووەوە. لەو کۆبوونەوەدا قالیباف رایگەیاند، باوەڕی بە جیاوازی دانان نییە. 

ماڵپەڕەکانی نزیک لە قاڵیباف بەشدارانی کۆبوونەوەکەی تارانی بە کوردەکانی دانیشتووی تاران ناوبردووە.
 
قاڵیباف لە کۆڕی ئەو کوردانەدا شتێکی بۆ کورد پێنەبوو. ئەو هەرباسی لە کێشەی ئابووری کرد و گوتی “قەیرانی ئابووری داوێنی هەمووانی گرتووەتەوە. بێکاری کورد، تورک، بەلووچ، عەرەب و فارس ناناسێت، هەموو لەگەڵی بەرەوڕوون”.

قاڵیباف بەڵێنیداوە پێنج ملیۆن دەرفەتی کار بڕەخسێنێت. زۆر کەس ئەمە بە مەحاڵ دەزانن. 
قاڵیباف گوتیشی “باوەڕی بە جیاوازی دانان لەنێوان هیچ دین، ئایین و گەلێکدا نییە”. 

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here