قایمقامییه‌تی سلێمانی ئاماری چالاکییەکانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە .

0
6

خەندان-

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی ئاماری كارو چالاكیه‌كانی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، شەش شوێن بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچییەوە داخراون.

قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگەیاندووە، مانگی (تشرینی دووه‌م/11) لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان  سێ هەزار و 719 سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌ گشتییه‌كان ئه‌نجام داوه‌، له‌ كۆی ئه‌و سه‌ردانانه‌شدا به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستی و ڤیترنه‌رییه‌كانه‌وه‌ 
490 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كان بن.

ئاماژە بەوەشکراوە، 272 شوێنیش سزای ماددی دراون هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سه‌رپێچی شەش شوێن داخراون.

له‌ ئاماری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كاندا هاتووه‌، له‌ مانگی تشرینی دووه‌مدا، زیاتر 53 تۆن و 200  كیلۆگرام مه‌واد و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ ناوبراون.

هه‌روه‌ها كۆی گشتی پاره‌ی غه‌رامه‌كراویش بریتییه‌ له‌ هەشت ملیۆن و 500 هه‌زار دیناره‌ و پێی یاسا ده‌خرێته‌وه‌ سه‌ر داهاتی گشتی.

به‌ پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كاری پێ ده‌كه‌ن هه‌رشویێنێكی كاركردن پابه‌ند مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی ڤێتێرنه‌ری و بازرگانی نه‌بێت، سه‌ره‌تا ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌، دواتر سزای ماددی ده‌درێت، و له‌ حاڵه‌تی دووباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كاندا داده‌خرێن و پاشان رووبه‌رووی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here