قایمقامیەتی دووکان هۆشداریی دەدات لە بەرزبوونەوەی ئاوی زێی دووکان

0
293

ئاستی ئاوەکە دەگاتە 1000 مەتری سێجا لە چرکەیەکدا
ئاستی ئاوەکە دەگاتە 1000 مەتری سێجا لە چرکەیەکدا

رووداو-دووکان

قایمقامیەتی قەزای دووکان هۆشداریی دەدات لە بەرزبوونەوەی ئاوی زێی دووکان بەجۆرێک ئاستی ئاوەکە دەگاتە 1000 مەتری سێجا لە چرکەیەکدا و داوا لە گەشتیاران دەکات، لە رۆخی زێیەكە نزیك نەكەونەوە.

لە راگەیێندراوێکدا قایمقامیەتی قەزای دووکان رایدەگەیێنێت، ئاگادارتان دەکەینەوە رۆژی هەینی 12-4-2019 لەکاژێر 8:00ـی بەیانییەوە بەنداوی دووکان ئاوێکی زیاتر بەردەداتەوە و بەهۆیەوە ئاستی ئاوی زێیەکە بە بەراورد بە رۆژانی رابردوو زیاتر بەرزدەبێتەوە و دەگاتە 1000 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا. لەهەمانکاتدا هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکراونەتەوە و هەماهەنگی تەواوکراوە بۆ بەهانوەچوونی هاونیشتمانیان لە ئەگەری روودانی حاڵەتێکی نەخوازراو.


قایمقامیەتی دووکان داوا لە هاونیشتمانیانی قەزاکە، گەشتیاران و خاوەن کەپر و پرۆژەگەشتیارییەکان دەکات خۆیان بپارێزن و لە رۆخی زێیەکە نزیک نەکەونەوە تاوەكوو هیچ مەترسییەك ڕووبەڕوویان نەبێتەوە. هەروەها رایدەگەیێنێت، بەنداوی دووكانیش هیچ كێشەیەكی هونەری و تەكنیكی نییە و تەنها بۆ راگرتنی پارسەنگی دەریاچەكە ناچارە ئاوی زیاتر بەرداتەوە.

قایمقامیەتی قەزای دووکان داوا لە هاونیشتمانیان دەکات لەهەر حاڵەتێكی نەخوازراویش پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەوە بكەن

07701585794  سەرۆكی شارەوانی دووكان
07701437014 فەرمانگەی بەرگری شارستانی دووکان

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here