قایمقامی شنگال بۆ خەندان: یەبەشە و سوپای عێراق سەنگەریان لە یەکدی گرتوە 4 .

0
21

خەندان-

قایمقامی شنگال راگەیاند، دوای روبەڕوبونەوەی شەوی رابردوی نێوان یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) و سوپای عێراق  تا ئێستا دۆخی شەنگال ئاسایی نەبوەتەوە و هەردولا سەنگەریان لە یەکدی گرتوە.

سەربازێکی عێراقی کوژراوە و دوانی دیکەش برینداربون

 

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بەیانی ئەمڕۆ بە خەندان-ی راگەیاند، کاتژمێر 8:00ی شەوی رابردو شەڕو پێدادان لە نێوان یەکینەکانی بەرخودانی شنگال(یەبەشە) و سوپای عێراق رویداوە و بەهۆیەوە سەربازێکی عێراقی کوژراوە و دوانی دیکەش برینداربون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەروداوەکەدا دوو شەڕڤانی یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) گیانیان لەدەستداوە و دوو شەڕڤانی دیکەش برینداربون.

یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ناسراو بە (یەبەشە) و یەکینەکانی ژنانی شنگال ناسراو بە (یەژەشە) به‌هێزێکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) داده‌نرێن و لە بەشێک لە ناوچەکانی شەنگال و دەوروبەری جێگیرکراون.

بەشێک لەکانی هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە، لەرۆژئاوای کوردستان لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل مەشق و راهێنانیان پێ کراوە.

هێزێکی یەبەشە هەوڵیانداوە لە باشوری کوردستانەوە بچنە رۆژئاوای کوردستان

 

بەوتەی مەحما خەلیل شەڕو و روبەڕوبونەوەی نێوان یەبەشە و سوپای عێراق کاتێک رویداوە کە هێزێکی سەربازی یەبەشە هەوڵیانداوە لە باشوری کوردستانەوە بچنە رۆژئاوای کوردستان، بەڵام هێزێکی عێراقی روبەڕویان بونەتەوە.

مانگی ئابی‌ 2014 چەکدارانی داعش قه‌زای‌ شنگالیان كۆنتڕۆڵكردو به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ دانیشتوانه‌كه‌ی‌ ئاواره‌بون و به‌شێكی‌ دیكه‌شیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ كوژران و به‌دیل گیران.

پێشمەرگە و شەڕڤانان لە ناوەڕاستی مانگی 11ی ساڵی 2015 توانییان زۆرینەی قەزای شنگال ئازادبكەن

 

هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بەهاوكاری گەریلا‌و شەڕڤانان، لەناوەڕاستی مانگی 11ی ساڵی 2015 توانییان زۆرینەی قەزای شنگال ئازادبكەن، بۆ ئەوەش فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی هاوكاری كردن بەبۆردومانكردنی ئەو رێكخراوە.

ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی شەنگال لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە بەدوو قۆناغی ئەنجامدرا، سەرەتا لە مانگی 12ی ساڵی 2014دا توانییان بەشێك لەناوچەكانی دەوروبەری قەزاكە‌و چەند گەڕەكێكی دەروازەی شارۆچكەكە ئازادبكەن، دواتر لەئۆپەراسیۆنی مانگی 11ی 2015دا ئازادكردنەوەی قەزاكە راگەیەندرا.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here