قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ له‌ 21 گوند و ده‌ڤه‌ری مووش راگه‌یێندرا

0
165

پەیامنێری رووداو لە ئامەد باسی رەشی ئەو ناوچانە دەکات قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆیان تێدا راگەیێندراوە

رووداو – ئامەد

قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ له‌ 21 گوند و ده‌ڤه‌ری سه‌ر به‌ پارێزگای موش له‌ باكووری كوردستان راگه‌یێندرا. هاوکات قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ له‌ 16 گوندی سه‌ر به‌ ئامه‌دی باكووری كوردستان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌.
 
به‌پێی راگه‌یێندراوێكی والی موش، “به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و وه‌لانانی سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ و مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌ر كاری بازرگانی هاووڵاتیان كراوه‌ و فه‌راهه‌مكردنی ئازادی هاتووچۆ و گه‌شتكردن و رێگریكردن له‌ جموجۆڵی سه‌ربازیی گرووپه‌ جوداخوازه‌كانی په‌كه‌كه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی پاڵپشتیان ده‌كه‌ن و به‌نهێنی پشتیوانی لێده‌كه‌ن، قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ له‌ 21 گوند و ده‌ڤه‌ر راگه‌یێندرا”. 

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه، كاژێر 03:30 خوله‌كی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 11ی ئایار، قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی ئاڵانیچی، گونده‌كانی كایاڵی سوو، ئێرالان، كورتوڵوش، گورگور، یڵماز، ئۆرتولو، گه‌لین یاهیاجیك، یڵدزڵی، یاماچ و بوغدایڵی و هه‌روه‌ها ده‌شته‌كانی بیلهیددین، ره‌یلیم، په‌كوت، كازماداغ، ناسڕكان، كێراناهیسك، زه‌یدۆ و به‌رزاییه‌كانی كۆپه‌سه‌ر و رێگای سه‌ره‌كیی شارۆچكه‌ی قوڵپ راگه‌یێندرا و  تا راگه‌یێندراوێكی دیكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت”. 
 
لەلایەکی دیکەوە، به‌پێی راگه‌یێندراوێكی والی ئامه‌د، قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ له‌ 16 گوندی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌كانی لجێ و خانێ دوای ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا، هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌. 

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ “ئه‌و قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆیه‌ كه‌ كاژێر 23:00ی شه‌وی 8ی ئایار ده‌ستیپێكرد و راگه‌یێندرا، كاژێر 06:00ی به‌یانی رۆژ پێنجشه‌ممه‌ 11ی ئایار كۆتاییهات”. 

والی ئامه‌د رایگه‌یاند، به‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ی 2/ج له‌ یاسای ژماره‌ی 5442 كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ده‌سه‌ڵاتی مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ دۆخی نائاساییدا و “به ‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیان و ماڵی هاونیشتمانیان، بڕیاری راگه‌یاندنی قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆماندا و له‌م ماوه‌یه‌شدا ئۆپه‌راسیۆنێكی چڕ ئه‌نجامدرا و زیان به‌ په‌كه‌كه‌ و هاوكاران و رێكخستنه‌ نهێنییه‌كانیان گه‌یاندووه‌”.  

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here