قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجە دەستیپێکرد

0
1996

هێزە عێراقییەکان لە حەویجە AFP / AHMAD AL-RUBAYE
هێزە عێراقییەکان لە حەویجە AFP / AHMAD AL-RUBAYE

رووداو ـ هەولێر

سەرۆكوەزیرانی عێراق قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە و ناوچەكانی دەوروبەری لەدەست چەكدارانی داعش راگەیاند و جەختیكردەوە” كۆتاییهاتنی داعش زۆر نزیك بووەتەوە”.

ئەمڕۆ هەینی 29-9-2017 حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا “دەستپێكردنی قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە و سەرجەم ناوچەكانی دەورووبەری لەرۆژئاوای شاری كەركووك لەدەست داعش راگەیاند”.

هاوكات فەریقی روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی حەویجە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند “ئۆپەراسیۆنەكە قەزای حەویجە و ناحیەی رەشاد و ناوچەكانی دەوروبەری دەگرێتەوە”.

سەبارەت بە ژمارەی ئەو سەربازانەی بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنەكە دەكەن لیوا عەلی فازڵ عیمران فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی رۆژهەڵاتی دیجلە لە بەیاننامەیەكدا گوتی “40 هەزار جەنگاوەر لە هێزەكانی حەشدی شەعبی، سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵی، بەرپەرچدانەوەی خێرا، فرقەی 9ی زرێپۆش و دەزگای دژە تیرۆر بەشداریی لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە و ناوچەكانی دەورووبەری دەكەن، بەهۆی داڕووخانی چەكدارانی داعش لە نێو قەزاكە ئۆپەراسیۆنەكە خێرا دەبێت”.

قەزای حەویجە لە باكووری شاری بەغدا و هەردوو قەزای عانە و قائیم لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دوایین ناوچەن لە عێراق بەدەست داعشەوە ماون.

دوای كۆنترۆڵكردنەوەی ناحیەی زاب و ژمارەیەك ناوچە و گوندی نزیك قەزاكە، لە 23-9-2017 هادی عامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر كۆتاییهاتنی قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی حەویجەی راگەیاند.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here