قەزای بەعاج لەلایەن حەشدی شەعبی گەمارۆدرا

0
160

ناسر عەلی، نێردراوی رووداو لە باشووری شنگال باسی پێشڕەوی حەشدی شەعبی دەکات

رووداو – شنگال

هێزەکانی حەشدی شەعبی چەند ناوچەیەکی سەر بە قەزای بەعاجیان کۆنترۆڵکردەووە. لە سێ لاشەوە گەمارۆیانداوە و ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ناوەندی قەزاکە دەکەن. پێشبینیش دەکرێت شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و چەکدارانی داعش رووبدات.

ناسر عەلی، نێردراوی رووداو لە باشووری شنگال رایگەیاند: جیا لە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو 13 گوند و کۆمەڵگە ئێزدینشینانەی لەلایەن حەشدی شەعبییەوە کۆنترۆڵکرانەوە، توانیویانە چەند  ناوچەیەکی دیکەی سەر بە قەزای بەعاجیش کۆنترۆڵبکەنەوە.

نێردراوی رووداو لە باشووری شنگال باسی لەوە کرد، هێزەکانی حەشدی شەعبی هەوڵی ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ناوەندی قەزای بەعاج دەدەن و، لە سێ لاوە گەمارۆیان خستووەتە سەر.

نێردراوی رووداو گوتی: خەڵکی سڤیلی ناوچەکە لەترسی ئازاردان و کوشتنیان لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە، بەوپێیەی عەرەبی سوننەن و پیاوەکانیان لەگەڵ داعشن، بەرەو هەردوو کۆمەڵگەی ریسالە و سەکارە هەڵاتوون و بەشێکیشیان روویان لە ناوچە بیابانەکان کردووە.

هەروەها گوتیشی: “پیاوەکانیان لەگەڵ چەکدارانی داعش ئامادەکارییان کردووە بۆئەوەی بەرگری لە قەزاکە بکەن، بۆیە پێشبینی ئەوە دەکرێت شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و چەکدارانی داعش لە قەزای بەعاج رووبدات”.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here