قەیرانی نەبوونی ئاو و کارەبا زۆربەی ناوچەکانی ڤەنزوێلای گرتووەتەوە

0
26

لەخودی ڤەنزوێلاش دراوەکەیان مامەڵەی پێوەناکرێت و لەبری بۆلیڤار، دۆلاری ئەمریکی بەکاردەهێندرێت

رووداو – هەولێر

لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی ئابووری، دواتر سیاسی لە ڤەنزوێلا، ئێستا قەیرانی نەبوونی ئاو و کارەبا و خواردنیش دەستیپێکردووە لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا خەڵکێکی زۆر رۆژانە چەندین کیلۆمەتر دەبڕن تاوەکو چۆڕێک ئاویان دەستدەکەوێت.

هیلدا ماتێران، دانیشتووی ڤەنزوێلایە و دەڵێ “لە رۆژی هەینییەوە لێرە لە ناوچەی پارایسۆ ئاومان نییە، ئێمە دەبێت چی بکەین؟ دەبێت بێین بۆ ئێرە تاوەکو لە رێگەی ئەم گاڵۆنانەوە ئاومان دەستبکەوێت و خۆمانی پێبشۆین، هەروەها ئاوی خواردنەوەمان لە ماڵەوە هەبێت. ئەو ئاوەی لێرە هەیە ئاوی کانیاوەکانە و فلتەرکراوە، واتە ئاوێکی باشە”.

دراوی بۆلیڤاری ڤەنزوێلی هیچ نرخێکی لە بازاڕەکاندا نەماوە، بەجۆرێک ئێستا لەخودی ڤەنزوێلاش مامەڵەی پێوەناکرێت و لەبری بۆلیڤار، دۆلاری ئەمریکی بەکاردەهێندرێت.

خەڵک لەم دۆخە بێزارە و بەدەست نەبوونی و نەدارییەوە دەناڵێنن. رۆزا جیمێنز، دانیشتووی ڤەنزوێلا گلەیی دەکات، دەڵێ “هیچ خواردنێک نییە. ئێستا خەڵک خواردن بە دۆلار دەفرۆشن و ئەوانەش کە دۆلاریان نییە ناتوانن خواردن بکڕن. ئەگەر من دۆلارم  نەبێت، چۆن خواردن بکڕم؟ ئەم وڵاتە چاوەڕێی ئەو پیاوە دەکات بیرکردنەوەکانی رۆشن بکات و وازبێنێت”.

لەدوای دابەزینی نرخی نەوت لە جیهان، ڤەنزوێلا کە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتان بە نەوت، رووبەڕووی قەیرانێکی قوڵی ئابووری بووەوە، دواتر ئەم قەیرانە سەریکێشا بۆ قەیرانی سیاسی، بەجۆرێک ئێستا ئەم وڵاتەی بەسەر دوو بەرەی دژ بەیەکە دابەشکردووە و لە ڤەنزوێلا دوو کەس خۆیان بە سەرۆک دەزانن، ئەمەش رەوشی ژیانی خەڵکی ئەم وڵاتەی وێرانکردووە. 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here