كاپیلۆ: یاریزانانی ریال به‌ئه‌نقه‌ست له‌ مێسی ده‌ده‌ن

0
155

مێسی له‌ كاتی پێكران له‌ یاری كلاسیكۆدا
مێسی له‌ كاتی پێكران له‌ یاری كلاسیكۆدا

فابیۆ كاپیلۆ، راهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، له‌ لێدوانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا یاریزانانی یانه‌ كۆنه‌كه‌ی به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرد كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست توندوتیژی له‌دژی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌كارده‌هێنن.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوایین یاری كلاسیكۆدا مێسی چه‌ندینجار له‌لایه‌ن یاریزانانی ریال مه‌دریده‌وه‌ رووبه‌ڕووی توندوتیژی بووه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ سێرجیۆ رامۆسی كاپتنی ریال مه‌درید به‌ كارتی سوور له‌ یارییه‌كه‌ ده‌ركرا، كاپیلۆ قسه‌ی له‌سه‌ر حاڵه‌تانه‌ كردو گوتی “رامۆس به‌ئه‌نقه‌ست ده‌یویست زیان به‌ مێسی بگه‌ینێت، ئه‌و شایه‌نی ئه‌و كارته‌ سووره‌ بوو”.

كاپیلۆ له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا، گوتی “هه‌موو یاریزانانی ریال مه‌درید به‌ئه‌نقه‌ست توندوتیژی له‌گه‌ڵ مێسی به‌كارده‌هێنن و له‌ هه‌موو یارییه‌كانی كلاسیكۆدا ده‌یانه‌وێ مێسی تووشی پێكان بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش له‌و یارییانه‌دا كه‌ له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆ ئه‌نجام ده‌درێن”.

راهێنه‌ری به‌ناوبانگی ئیتاڵی، له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا بۆ به‌راوردكردن له‌نێوان رۆناڵدۆ و مێسی، گوتی “رۆناڵدۆ یاریزانێكی زۆر باشه‌، به‌ڵام مێسی شتێكی جیاوازه‌، ئه‌و هه‌ندێ شت ده‌كات من بڕوایان پێناكه‌م”.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here