كاڤانی یانەی داهاتووی ئاشكراده‌كات

0
106

ئیدینسۆن كاڤانی
ئیدینسۆن كاڤانی

رووداو – هه‌ولێر

ئیدینسۆن كاڤانی، هێرشبه‌ری ئۆروگوایی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ڕه‌نسی، رایگه‌یاند ره‌نگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ یانه‌ی ناپۆلیی ئیتاڵیا.

كاڤانی كه‌ 91 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌، به‌ سكای سپۆرتی ئیتاڵیای راگه‌یاندووه‌، دوای كۆتاییهاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی پاریس له‌ 2020دا، ره‌نگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ ئیتاڵیا و جارێكی دیكه‌ بۆ ناپۆلی یاریی بكات.

كاڤانیی 30 ساڵان، خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌ییه‌ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرماندا، كه‌ 128 گۆڵی له‌ 195 یاریدا تۆماركردووه‌.

ئه‌و له‌ نوێترین لێدوانیدا گوتی: “دوای پاریس سانجێرمان نازانم چی رووده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمه‌وێت تیپه‌كه‌م بگۆڕم، ره‌نگه‌ بگه‌ڕێمه‌وه‌ ناپۆلی و دواتریش بگه‌ڕێمه‌وه‌ وڵاته‌كه‌م”.

گوتیشی: “ئه‌گه‌ر له‌ داهاتوودا گه‌ڕامه‌وه‌ ناپۆلی، حه‌زده‌كه‌م تیپه‌كه‌ له‌ بارێكی باشدابێت، با بزانین له‌ كۆتایی واده‌ی گرێبه‌سته‌كه‌مدا له‌ 2020 چی رووده‌دات”.

كاڤانی شتێكی دیكه‌شی ئاشكراكرد “ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ وڵاته‌كه‌م، نامه‌وێت ته‌مه‌نم زۆر هه‌ڵكشابێت، ده‌مه‌وێت له‌ ئاستێكی به‌رزدا واز له‌ تۆپی پێی پیشه‌گه‌ری بهێنم، هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازم كاتێك بڕیاری وازهێنان له‌ یاریكردن ده‌ده‌م، به‌ ویستی خۆم بێت، نه‌وه‌كو له‌به‌ر ئه‌وه‌ بێت توانای یاریكردنم نه‌مێنێت و ناچاربم وازبهێنم”.

ئیندنسۆن كاڤانی له‌ ساڵی 2013 و دوای سێ ساڵ یاریكردن بۆ ناپۆلی، په‌یوه‌ندی به‌ پی ئێس جی كرد و پێشتر له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی ئیتاڵیا له‌ 104 یاریدا 104 گۆڵی تۆماركردبوو.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here