كه‌ته‌لۆنیا ئه‌مڕۆ هانی كام تیپ ده‌دات؟

0
186

به‌رگی یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی سپۆرت
به‌رگی یه‌كه‌می رۆژنامه‌ی سپۆرت

رووداو – هه‌ولێر

رۆژنامه‌ی سپۆرت، كه‌ له‌ هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیای ئیسپانیا ده‌رده‌چێت و له‌ یانه‌ی بارسێلۆناوه‌ نزیكه‌، به‌ ئاشكرا پاڵپشتیی خۆی بۆ یانه‌ی یوڤێنتوس و دژایه‌تی به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ده‌ربڕیوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتاڵی و ریال مه‌دریدی ئیسپانی له‌ كاردیف به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

رۆژنامه‌ی سپۆرت، كه‌ هه‌میشه‌ له‌ ئاستی خولی ئیسپانیا پاڵپشتیی ئاشكرای بارسێلۆنا و دژایه‌تیی ریال مه‌درید ده‌كات، له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا و له‌ به‌رگی سه‌ره‌كیدا له‌ بری زمانی ئیسپانی، به‌ ئیتاڵی نووسیویه‌تی “forza juve” واتا هێزی یوڤێنتوس و هانی یانه‌ی یوڤی ده‌دات بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ریال مه‌درید.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ نووسیویه‌تی “یوڤێنتوس گه‌یشتووه‌ته‌ یاریی كۆتایی و جۆشوخرۆشێكی زۆری هه‌یه‌”، به‌ڵام “ئالێگری یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ كاندید كردووه‌”.

پاڵپشتیی رۆژنامه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا و نزیك له‌ بارسا، له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ قۆناخی هه‌شتدا له‌سه‌ر ده‌ستی یوڤێنتوس له‌ چامپیۆنزلیگدا كرایه‌ده‌ره‌وه‌.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here