كه‌ركوك؛ ئه‌و ژنه‌ی "به‌هۆی ده‌رزییه‌كه‌وه‌" ده‌ستی ره‌شبووه‌وه‌ سكاڵا تۆمارده‌كات .

0
103

[ad_1]

ده‌ستی‌ ژنه‌كه‌

خه‌ندان- هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د

ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 22 ساڵان كه‌ دوای‌ لێدانی‌ ده‌رزییه‌ك لێی ده‌ستی‌ ره‌شبووه‌وه‌ سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی‌ كه‌ركوك و په‌رستارێك تۆمارده‌كات، پۆلیسیش لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ پێكهێناوه‌.

وه‌هاب ئه‌حمه‌د مێردی ئه‌و ژنه‌ به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندینجار سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌تیان كردووه‌ بۆ منداڵ بوون پزیشكه‌كه‌ پێی وتوون ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆ خێزانه‌كه‌ی‌ ئه‌نجام بدرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “دوای نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ باری ته‌ندروستی خێزانه‌كه‌م باش بوو هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و رۆژه‌ كه‌گه‌یشته‌ كاتژمێر 7ی ئێواره‌، پزیشكه‌كه‌ ده‌رزیه‌كی بۆ نوسیبوو وتبووی ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمای له‌شی به‌رزبووه‌وه‌ با له‌خۆی بدات”.

وه‌هاب ده‌ڵێت “بانگی سسته‌رێكمان كرد بۆئه‌وه‌ی ده‌رزیه‌كه‌ی بۆ بكات، به‌په‌له‌ ده‌رزییه‌كه‌ی بۆكرد، له‌كاتێكدا پێشتر پێموت به‌هێواشی ده‌رزیه‌كه‌ی لێبده‌ به‌ڵام گوێی لێنه‌گرتم، ئه‌وه‌بوو دوای 10 خوله‌ك تاوه‌كو ئانیشكی ره‌شبووه‌وه‌”.

باسی‌ له‌وه‌شكرد، دواتر پزیشكه‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌ چووه‌ته‌ لای‌ و یارمه‌تیداون، پاشان به‌ ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتن بردویانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌ركوك.

وه‌هاب وتیشی‌ “دوای كاتژمێرو نیوێك له‌ چوار شوێنه‌وه‌ ده‌ستی خێزانه‌كه‌میان قاژ كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ره‌شبونه‌وه‌ی ده‌ستی بهێنرێته‌ده‌ره‌وه‌”.
 
وه‌هاب راشیگه‌یاند، سبه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌ ده‌چنه‌ بنكه‌ی پۆلیس و سكاڵای یاسایی تۆمارده‌كه‌ن له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌و په‌رستاره‌كه‌.

ئه‌فراسیاو كامیل وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند “ده‌ستی ئه‌و ژنه‌ به‌هۆی ده‌رزیه‌وه‌ وایلێهاتووه‌، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ری پێكهێنراوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كێ كه‌مته‌رخه‌مه‌ له‌رووداوه‌كه‌دا”.

وتیشی، “ئه‌و ژنه‌ خۆی حه‌ساسیه‌تی هه‌بووه‌”.

 

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here