كه‌شناسی: باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت .

0
72

[ad_1]

ئه‌گه‌ری‌ باران و هه‌وره‌ تریشقه‌ هه‌یه‌

خه‌ندان-

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینیده‌كات ئه‌مڕۆو سبه‌ینێ باران بارین له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ هه‌رێم به‌رده‌وام بێت.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌ كه‌شناسی، له‌ئه‌نجامی‌ كاریگه‌ری‌ نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی‌ نیمچه‌ دورگه‌ی‌ عه‌ره‌بی و نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاست، ئه‌مڕۆ ئاسمان هه‌ور ده‌بێت به‌ درێژایی كاته‌كان، له‌گه‌ڵ باران بارین له‌دوای‌ نیوه‌ڕۆ، ئه‌گه‌ری‌ هه‌وره‌ تریشقه‌ش هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ به‌هۆی‌ كاریگه‌ری‌ نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی‌ ده‌ریای‌ ناوه‌ڕاست و لاوازی‌ كاریگه‌ری‌  نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی‌ نیمچه‌ دورگه‌ی‌ عه‌ره‌بی، ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت له‌كاته‌كانی‌ به‌یانی‌ تاكو دوای‌ نیوه‌ڕۆ، باران بارین له‌ كاته‌كانی‌ شه‌و و دوای‌ نیوه‌ڕۆدا ده‌بێت.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here