كوردانی رۆژئاڤا هاواری عه‌فرین ده‌گه‌یه‌ننه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان 17 خولەک پێش ئێستا

0
21

خه‌ندان- شه‌وكه‌ت قادر

ژماره‌یه‌ك له‌ كوردانی رۆژئاڤای كوردستان گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا و داوایان كرد، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان هه‌ڵوێستی جددی هه‌بێت له‌ رێگریكردن له‌ داگیركاری و پێشێلكاریه‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین.

هاتوین ده‌نگی خۆمان بگه‌یەنینه‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی

 

مه‌حمود خه‌لیل، به‌شداربوی گردبونه‌وه‌كه‌ به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، “هاتوین، بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆمان بگه‌یەنینه‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داگیركاریه‌ی له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌یه‌ نه‌هێڵدرێت”.

توركیا له‌ عه‌فرین رۆژانه‌ خه‌ڵك ده‌ستگیرده‌كات و هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه‌ ده‌دات

 

ئاماژەی بەوەشکرد، “توركیا له‌ عه‌فرین رۆژانه‌ خه‌ڵك ده‌ستگیرده‌كات و هه‌وڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه‌ ده‌دات، بۆیه‌ داوا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و وڵاته‌ زلهێزه‌كانی دونیا ده‌كه‌ین سنورێك بۆ پێشێلكاریه‌كانی توركیا دابنێت،داگیركاری توركیا له‌سه‌ر عه‌فرین كۆتایی پێبهێندرێت”.

رۆژانه‌ هاوڵاتیانی كورد دوچاری ده‌ستگیركردن و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بنه‌وه‌

 

له‌ گردبونه‌وه‌كه‌ یاداشتێك ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان کرا، ئاماژه‌ بە هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و پێشێلكاریه‌كانی توركیا دژ به‌ خه‌ڵكی عه‌فرین و هه‌وڵه‌كانی بۆ گۆڕینی دیموگرافیای شارەکە کراوە.

لە یاداشتەکەی کوردانی رۆژئاڤای کوردستاندا هاتوە، “رۆژانه‌ هاوڵاتیانی كورد دوچاری ده‌ستگیركردن و هه‌ڕه‌شه‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داگیركاری توركیا و ئه‌نجومه‌نی سه‌ر به‌ توركیا”.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here