كچێك لە هەولێر هەوڵی خۆكوشتن دەدات

0
15

پۆلیسی هەولێر: هیچ شوێنێك ئەو كچە ناگرێتە خۆی

رووداو-هەولێر

لە شاری هەولێر كچێك کە خەڵکی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی راپەڕینە هەوڵدەدات لەسەر بەرزە پردێكی پەڕینەوە خۆی بخاتە خوارەوە، بەڵام چەند كەسێك فریای دەكەون ‌و رزگاری دەكەن. گوتەبێژی پۆلیسی هەولێریش دەڵێت “هەر ئەمڕۆ دووجار ئەو كچەمان گرتووە و دەیبەینە هەر شوێنێك كەس نایگرێتە خۆی”.

ئەمڕۆ شەممە 12-1-2019 لە شەقامی 60 مەتری هەولێر، كچێك هەوڵدەدات لە بەرزەپردێكەوە خۆی فڕێبداتە خوارەوە و دواتر خەڵك نایەڵن ‌و رزگاری دەكەن.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “ئەو كچە كێشەی دەروونی هەیە ‌و پێشتر چەند جارێك دەستگیرمان كردووە و دواتر ئازادمان كردووە. هەر ئەمڕۆ دووجار گرتوومانە، بەڵام نازانین چی لێبكەین”.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر باسی لەوەشكرد، هیچ شوێنێك ئەو كچە ناگرێتە خۆی؛ نە نەخۆشخانە ‌و نە هیچ رێكخراوێكی ژنان ‌و ئافرەتان. گوتیشی “داوا لە وەزارتی كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی ‌و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین چارەسەرێك بۆ ئەو ئافرەتە بدۆزنەوە، چونكە بەڕاستی بووەتە كێشەیەكی گەورە بۆ ئێمە”.

شایەتحاڵێك كە ڤیدیۆی هەوڵدانی ئەو كچەی بۆ خۆكوشتن بۆ رووداو ناردووە دەڵێت، “ئەو كچە، هەمان ئەو كچەیە كە خەڵكی رانیەیە و چەندجارێك لەسەر شەقامەكان لەلایەن پۆلیسەوە گیراوە”.

رووداو چەندین بەرنامەی لەسەر دۆخی ئەو کچە کردووە کە دوایینیان بەرنامەی بەرپرسیار بوو. کەسوکاری کچەکە لەنێو بەرنامە پەیوەندیان کرد و گوتیان ئەو کچە تاوەکو دایکی لە ژیاندا مابوو باری دەروونی زۆر باشبوو، دوای دایکیشی لەلای برایەکی دەژیا بەڵام براکەی ئێستا دەستگیرکراوە بۆیە بەتەواوی تێکچووە و ناتوانێت لە هیچ شوێنێک بمێنێتەوە.

لەم لینکەوە بینەری بەرنامەی بەرپرسیار بە

 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here