كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێـتی‌ ده‌ستیپێكرد 2 .

0
128

[ad_1]

كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌مرۆ

خه‌ندان-

كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتـی‌ له‌سلێمانی‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌سلێمانی‌ ده‌ستیپێكرد.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ئه‌مرۆ تاووتوێی‌ پرسی ریفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، ده‌كات ئه‌وه‌ش به‌پێی‌ میدیای‌ فه‌رمی‌ ئه‌و حزبه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ دێت رۆژانی‌ چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردوو مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ ئه‌و حزبه‌ دووجار كۆبووه‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ رابردووی‌، مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ بەسەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ به‌ریوه‌چووه‌و،  قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و تیمی‌ یەكێتی لەحكومەت ئامادەی بوون.

یه‌كێتی‌ رۆژی‌ 22ی‌ ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌ڵ گۆران و رۆژێك دواتر له‌گه‌ڵ پارتی‌ كۆبوونه‌وه‌ بۆ تاووتوێكردنی‌ ئه‌نجامدانی‌ رۆفراندۆم له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ هاوبه‌شی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ له‌گه‌ڵ پارتی‌، هه‌ردوولا جه‌خت له‌رێككه‌وتنه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ئه‌نجامی‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ پێشتریان به‌پێكهێنانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌پرۆسه‌ی ریفراندۆم و چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان،”به‌شێوازێک كه‌ له‌خزمه‌تی‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی و یه‌كڕیزی نیشتمانیدا بێت”.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌ و گۆڕان هاتبوو، له‌به‌ر رۆشنایی رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كه‌ی‌ نێوانیان پشتیوانی‌ له‌ پرسی ریفراندۆم ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌ش هاتبوو، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركردایه‌تی هاوبه‌ش جه‌ختیكردبووه‌وه‌ له‌وه‌ی، كه‌ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی‌و  دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان مافێكی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستانه‌، له‌به‌ر رۆشنایی مادده‌ی (11)ی رێككه‌وتنامه‌ی سیاسی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان پشتیوانی ده‌كه‌ن.

به‌پێی ئه‌و به‌نده‌ی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌، هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌رئه‌وه‌ی، كه‌ مافی چاره‌ی خۆنوسین و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی مافی گه‌لی كوردستانه‌، پێویسته‌ ئاماده‌كاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بۆ بكرێت به‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆمیشه‌وه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ بابه‌تێكی نیشتمانیه‌ و له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌لی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌. 

هه‌روه‌ها هاتبوو، هه‌ردوولا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئیداریی هه‌رێمی كوردستان. 

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here