كۆتینیۆ دان به‌ راستییه‌كی شاراوه‌دا ده‌نێت

0
23

فیلیپ كۆتینیۆ
فیلیپ كۆتینیۆ

رووداو – هه‌ولێر

فیلیپ كۆتینیۆ یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی دانی به‌وه‌دانا به‌مدواییه‌ ئاستی باش نه‌بووه‌ و له‌ یاریكردندا كه‌مته‌رخه‌م بووه‌.

كۆتینیۆ شه‌وی رابردوو گۆڵێكی له‌ كۆی 5 گۆڵی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ تۆڕی یانه‌ی لیۆن تۆماركرد و به‌شداریی سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی كرد.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆتینیۆ له‌ لێدوانه‌كانی بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی گوتی: “له‌م چه‌ند مانگ و هه‌فتانه‌ی رابردوودا به‌ شێوه‌یه‌كی باش یارییم نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئێستاش هه‌ر هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌م باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌م”.

گوتیشی: “له‌ پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین ئاست هاتمه‌ یانه‌ی بارسێلۆنا، ئێستاش بیر له‌ یاریی داهاتوو ده‌كه‌مه‌وه‌.
كۆتینیۆ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: زۆر دڵخۆشم به‌ سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌مان بۆ قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ لیگ، چونكه‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی گرنگه‌.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here