كۆمسیۆن له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ تۆماربكات كه‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ساخته‌كارییان ئاڕاسته‌ كرد

0
12



له‌وتووێژێكی ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڕزگار حه‌مه‌ محێدین جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌ڵێت” ئه‌وه‌ندی ئاگاداربم لیژنه‌ی یاسایی و به‌شی ڕاگه‌یاندن هه‌تا ئێستا له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان هه‌ر كوتله‌یه‌ك و لایه‌نێكی سیاسی و كه‌سایه‌تیه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ”ته‌شهیر”ی كردبێت یا به‌ڵگه‌ی ناڕاست و نادروستی له‌سه‌ر كۆمسیۆن بڵاوكردبێته‌وه‌ كه‌ كۆمسیۆنیان تۆمه‌تبار كردبێت به‌ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق پێم وابێت ئه‌و دوو به‌شه‌ كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌ست نیشان بكرێت و سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماربكرێت تا ئێستاش له‌و هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامن.”

ڕونیشیكرده‌وه‌” به‌گشتی لایه‌نه‌كان ئه‌گه‌ر له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی قسه‌یان كردبێت ئه‌وه‌ نا، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی نادروستیان خستبێته‌ ڕوو بۆ تۆمه‌تباركردنی جومگه‌یه‌كی كۆمسیۆن ئه‌وا هه‌مووی لای به‌شی ڕاگه‌یاندن”ڕه‌سم” كراوه‌.”

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا كۆمسیۆن ئاماده‌یی تێدا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان داوای دانیشتن و كۆبونه‌وه‌یان لێكرد له‌مافی خۆی خۆش بێت و سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار نه‌كات چ له‌سه‌ر لایه‌نه‌ كوردییه‌كان چ لایه‌نه‌ عیراقیه‌كانی دیكه‌؟

جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌م شێوه‌یه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی” من خۆم بڕوام به‌دانیشتنی “عه‌شایه‌ری” نیه‌، شتێكی زۆر “كلاسیكی و كۆنه‌” ئه‌گه‌ر لایه‌نێك تۆمه‌تبارت بكات له‌ڕووی پێگه‌ و كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌و “ته‌شهیر-ه‌وه‌” له‌كه‌دارت بكات من خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه‌ یاسا باشترین ڕێگه‌یه‌ بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف، به‌ڵام به‌وشێوه‌یه‌ نا كه‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌گشتی بێ ناوهێنان و له‌كه‌داركردنی كه‌س باسیان كردوه‌ ئه‌وه‌ له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك ڕووده‌دات به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناو هاتبوو وه‌ به‌ڵگه‌ی ساخته‌ خرابووه‌ ڕوو كۆمسیۆن تۆمه‌تباركرابوو ئه‌وكات سكاڵاكه‌ له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تی و كوتله‌ سیاسیانه‌ تۆمارده‌كرێت.”

وتیشی” ئه‌گه‌رچی وه‌ك “شه‌خس” ناو نه‌هاتووه‌ من به‌ ئه‌ركی خۆم هه‌ستاوم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناوم بزڕێت به‌دڵنیایی له‌مافی خۆم خۆش نابم یاسا و دادگا به‌باشترین ڕێگا ده‌زانم بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماف جگه‌ له‌وه‌ به‌هیچ جۆرێك له‌مافی خۆم خۆش نابم.”

له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی له‌باره‌ی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران” د.سه‌عید كاكه‌یی” له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ كه‌ له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ وتی” ئێستا كه‌ ئه‌م قسانه‌ ده‌كه‌م بۆ ئێوه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د.سه‌عید دانیشتوم، حه‌زده‌كه‌ن ئوه‌ خۆشیه‌تی با قسه‌بكات كه‌ ئه‌و هه‌م له‌دانیشتنی تایبه‌ت وه‌ هه‌م له‌ناو ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران وتی” من هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم له‌سه‌ر هیچ ئه‌ندامێكی كۆمسیاران له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی دارایی یا ساخته‌كاری نیه‌.”

له‌كاتی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی ده‌نگی ئه‌مریكا د.سه‌عید كاكه‌یی له‌ته‌نیشت ڕزگار حه‌مه‌ محێدین دانیشتبوو به‌ده‌نگی خۆی جه‌ختی له‌سه‌ر قسه‌كانی جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرده‌وه‌ و وتی” له‌سه‌ر ئه‌ندامان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم نیه‌.”ڕزگار حه‌مه‌ محێدین-یش له‌دوای ئه‌و قسه‌یه‌ی د.سه‌عید كاكه‌یی وتی” ئه‌وه‌ شه‌فافیه‌ته‌” توخوا شه‌فافیه‌ت چۆنه‌” مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی وتوێژه‌كه‌ش هه‌یه‌.” وتیشی” شتێك هه‌یه‌ به‌ ئه‌مانه‌ت بیڵێم كاك سه‌عید ده‌ڵێ تا ئێستا به‌ڵگه‌م نیه‌ ئه‌گه‌ر دواتر ده‌ستی كه‌وت، هه‌رچه‌نده‌ خۆ تازه‌ هه‌ڵبژاردن ته‌واو بووه‌، وانیه‌؟”



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here