كیسێ بووه‌ یاریزانى یانه‌ى ئه‌یسى میلان

0
171

كیسێ
كیسێ

رووداو -سلێمانى 

به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یانه‌ى ئه‌یسى میلانى ئیتاڵى دووه‌م گرێبه‌ستى میركاتۆى هاوینه‌ى به‌ سه‌ركه‌تووى ئه‌نجامدا .

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمى یانه‌ ئیتاڵیه‌كه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2-6-2017  به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى فرانك كیسێى كۆتدیڤوارى و یاریزانى پێشووى یانه‌ى ئه‌تله‌نتاى ئیتاڵى بۆ ماوه‌ى دوو وه‌رز گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌ سوورو ره‌شه‌كه‌ كردووه‌ .

یاریزانه‌كه‌ى هیڵى ناوه‌ڕاستى هه‌ڵبژارده‌ى كۆتدیڤوار ده‌بێته‌ دووه‌م گرێبه‌ستى هاوینه‌ى میلان پاش ئه‌وه‌ى له‌ رۆژانى رابردوو میلان گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ ماتیو موساكیۆى ئه‌رجه‌نتینى كرد .

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here