كەشناسی رێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوی راگەیاند 2 .

0
25

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، رێژەی باران بارینی 12 كاتژمێری رابردوی شارو شارۆچكەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و راشیگەیاندوە لە درەنگانی شەودا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت.

بەپێی کەشناسی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 12 كاتژمێری رابردودا لە سنوری پارێزگای دهۆك زۆرترین باران باریوە و لە قەزای ئامێدی 54.8 ملم باران باریوە.

كەشناسی هەرێم راشیگەیاندوە كە باران بارین به‌رده‌وامی دەبێت له‌ زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم، پێشبینی ده‌كرێت له‌ دره‌نگانی شه‌و رێژه‌كه‌ی زیاتر بێت به‌ تایبه‌تی له‌ پارێزگای هه‌ولێر، كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌ سنووریه‌كان.

ئەوەشی خستۆتەرو، به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی به‌هۆی لاوازبونی كاریگه‌ری نزمه‌ پاله‌په‌ستۆكه‌ ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه‌ باران له‌ كات و شوێنی جیا جیا.

[ad_2]

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here