لایەنە شیعەکان نیگەرانن لە رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و رووسیا

0
330

عەبدوڵڵا زەیدی: کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر ئاڵۆز دەکات


رووداو – بەغدا

رێککەوتنە درێژخایەنەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گەورەترین کۆمپانیای وزەی رووسیا، زۆربەی سیاسییەکانی عێراق بەتایبەت لایەنە شیعەکانی هاوبەرەی مۆسکۆی، تووشی شۆک کردووە. 

یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزبی دەعوەی نووری مالیکی بڕوا ناکات رووسیا بەو ئاسانییە، سەبەتەی نەوت لەگەڵ هەولێر و بەغدا دابەش بکات.

غالیب شابەندەر یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزبی دەعوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “لەئەگەری رێککەوتنی هەولێر لە رێگای رووسیاوە بۆ فرۆشتنی نەوت ، حکومەتی بەغدا رووبەڕووی دژایەتیکردن دەبێتەوە لەلایەن گەلەوە لەلایەن عەرەبی سوننە و عەرەبی شیعە و تورکمانەکانیش، من پێموایە ئەو پرۆسەیە کۆمەڵێک مەترسی بەدوای خۆیدا دێنێت زیانەکانی زیاترە لە قازانجەکانی، پێشموایە رووسیا بەهەستیارییەوە دەڕوانێتە مەسەلەکە بەئاسانی بڕیاری لەبارەوە دەرناکات”.

هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکان کە گەورەترین تەڤگەری شیعەکانی عێراقە، لەکاتێکدا خۆی بۆ ناردنی شاندێک بۆ هەرێمی کوردستان ئامادەکردووە، لەزمانی بەرپرسی مەلەفی کوردستان-ییەوە مەرگی هیواکەیان و سەرهەڵدانی کێشەی نوێ لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق رادەگەیێنێت.

عەبدوڵڵا زەیدی ، بەرپرسی مەلەفی کوردستان لە هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەکان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “هەموو جۆرە ریککەوتنێک لە دەرەوەی چوارچێوەی ئیرادەی حکومەتی ئیتیحادی و بێ گەڕانەوە بۆ بەغدا و سەرپێچیکردنی دەستور بێگومان کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا زیاتر ئاڵۆز دەکات بۆیە دەبێت بازرگانیکردن بە نەوت و فرۆشتنی لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆ بێت لە رێگای وەزارەتی نەوت. بەڵێ دەشزانین ئەم هەنگاوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆتەیارکردنی ئابووری و سیاسییە بۆ راپرسی گەلی کوردستان و پەیامێکە بۆ حکومەتی فیدراڵی”.

رووسیا، دوای نزیکەی سەدەیەک سیاسەتی ناوەندپارێزی لە عێراق و گوێگرتن لە بەغدا، ئێستا گرێبەستی درێژخایەن لەگەڵ هەولێر دەبەستێت و هەرێمی کوردستان بە هەرێمە هەرە گرنگەکەی پەرەپێدان بە بازاڕی وزەی جیهان ناو دەبات.

بازاڕە گەرمەکەی وزەی کوردستان، بەرژەوەندییەکانی دووەم وڵاتی زلهێزی جیهانی لەگەڵ هەولێر یەکانگیر کرد. بەرژەوەندییەک کە مۆسکۆی هاوبەرە لەگەڵ بەغدا ناچار دەکات، سیاسەتی لە عێراق بۆ دوو قۆناخی پێش و پاش رێککەوتنەکە دابەش بکات. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here