له‌دوای گۆڵی 400 مێسی ده‌یه‌وێ چیبكات؟

0
12

لیۆنێل مێسی

 رووداو ـ هه‌ولێر

لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، دوای تۆماركردنی گۆڵی 400 له‌ لالیگادا، چاوی بڕیوه‌ته‌ ریكۆردێكی دیكه‌ و ده‌یه‌وێ ببێته‌ یه‌كه‌م یاریزان كه‌ له‌ هه‌مان خولدا زۆرترین گۆڵ تۆمار بكات.

مێسی به‌ تۆماركردنی گۆڵی 400 له‌ لالیگادا له‌ گۆڵی ئیبار، خۆی خسته‌ به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌، كه‌ ده‌یه‌وێت ببێته‌ باشترین گۆڵكاری هه‌مان خول له‌ مێژووی خوله‌كانی تۆپی پێی ئه‌وروپادا.

به‌پێی ئاماره‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا، له‌ مێژووی خوله‌كانی تۆپی پێی ئه‌وروپادا ته‌نیا 3 یاریزان توانیویان له‌ یه‌ك خولدا زۆرتر له‌ مێسی گۆڵ تۆمار بكه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له‌ جۆزێف پێكانی ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی سلاڤیا براگی چیكی، كه‌ خاوه‌نی 500 گۆڵه‌. هه‌روه‌ها جیمی ماكگرۆری ئه‌ستێره‌ی سێلتیكی سكۆتله‌ندی كه‌ 410 گۆڵی بۆ سێلتیك له‌ خولی سكۆتله‌ندیدا تۆماركردووه‌. ستیبان پۆبیكیش 403 گۆڵی له‌ خولی سربیادا تۆماركردووه‌.

ئێستا مێسی كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌و چه‌ند ساڵه‌ی له‌نێو یاریگه‌كاندا ماوه‌، سنووری 500 گۆڵ له‌ خولی ئیسپانیادا ببڕێت و ببێته‌ باشترین گۆڵكاری هه‌مان خول له‌ مێژووی خوله‌كانی تۆپی پێی ئه‌وروپادا.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here