له‌ شرناخ شەڕ لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا

0
242

له‌ شرناخ شەڕ لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا

رووداو – شرناخ 

گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای توركیا له‌ شرناخی باكووری كوردستان و به‌هۆیه‌وه‌ 2 سه‌رباز كوژران و 2 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون. 

پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 21-4-2017، گرووپێكی گه‌ڕۆكی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی شه‌ن یوڤا له‌ شارۆچكه‌ی فارقین سه‌ر به‌ پارێزگای شرناخ و له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا 2 سه‌رباز كوژران و 2 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون. 

فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌ رایگه‌یاند، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان هێشتا به‌رده‌وامه‌ و هه‌لیكۆپته‌ره‌ سه‌ربازییه‌كان به‌تووندی بۆردوومانی گه‌ریلاكان ده‌كه‌ن ، رێگای سه‌ره‌كیی فارقین – به‌یشه‌باب داخراوه‌ و قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆ له‌م ناوچه‌یه‌ راگه‌یێندراوه‌ و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له‌ بازنه‌یه‌كی فراواندا ئه‌نجامدراوه‌. 

له‌مباره‌یه‌وه‌ فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل “هه‌په‌گه‌” كه‌ باڵی سه‌ربازیی په‌كه‌كه‌یه‌، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ گرته‌ی ڤیدیۆیی هێرشه‌كه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كه‌ن.  

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here