لویز سه‌خی و ده‌ستكراوه‌یه‌

0
280

لویز
لویز

رووداوی وه‌رزشی ـ Gulf News
وا باوه‌ كارگێڕی یانه‌كان، یان ده‌زگا ناسراوه‌ جۆراوجۆره‌كان، به‌ دیاری به‌ها پاداشتی یاریزانه‌كانیان ده‌كه‌ن، نه‌خاسمه‌ كاتێك له‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوێك له‌ كۆتایی هه‌موو وه‌رزێك سه‌ركه‌وتوو ده‌بن. به‌ڵام له‌ یانه‌ی چێڵسی شته‌كان جیاوازن.

به‌ بۆنه‌ی بردنه‌وه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگ له‌ لایه‌ن یانه‌ی چێڵسییه‌وه‌، به‌رگریكاری به‌رازیلی داڤید لویز خۆی و له‌سه‌ر پاره‌ی خۆی خه‌ڵاتی به‌ هه‌موو یاریزانانی یانه‌كه‌ی دا، كه‌ رۆڵیان له‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوی پرێمه‌رلیگدا هه‌بوو، ئه‌ویش به‌خشینی بازنگی مه‌چه‌ك بوو به‌ هه‌موو یاریزانه‌كان. 

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا، نرخی هه‌ر بازنگێك ده‌گاته‌ 40 هه‌زار یۆرۆ، واته‌ به‌رگریكاره‌كه‌ی پێشووی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی بڕی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن یۆرۆ، له‌ كڕینی ئه‌و بازنگه‌ گرانبه‌هایانه‌ خه‌رجكردووه‌، كه‌ له‌ ماركه‌ی سینتۆریۆن. 

له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ ئه‌ستێره‌كانی بلوز، چه‌ند وێنه‌یه‌كیان به‌ بازنگه‌كه‌ی لویز گرت و بڵاوكرده‌وه‌، وه‌ك گوزارشتێك له‌ سه‌رسامبوونیان به‌ رێزلێنانی هاوڕێیه‌كه‌یان.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here