لیستی ئەو یاریزانانەی بارسێلۆنا بەجێدەهێڵێن

0
131

بارسێلۆنا
بارسێلۆنا

رووداو – هەولێر

یانەی بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی یاریزانان لە هاوینی داهاتوودا چڕکردووەتەوە و بەپێی دوایین زانیارییەکانی میدیای کەتەلۆنیاش ئەو یانەیە لەم هاوینەدا دەستبەرداری 9 یاریزان دەبێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردووەتەوە کە بارسا دەیەوێت بیانفرۆشێت و بەپارەی ئەوان چەند یاریزانێکی دیکە بباتە ریزەکانی، بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکە بارسا دەستبەرداری هەریەکە لە کاسپەر سیلسن، جیرمی ماتیۆ، ئەلێکس ڤیدال، لوکاس دین، دینیس سوارێز، ئاندرێ گۆمێش، ئاردا توران، رافینها ئەلکانتارا و پاکۆ ئەلکاسێر دەبێت.

لایەن خۆیەوە رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگەیاندووە، ئانتوان گریزمان، پاوڵۆ دیبالا، مارکۆ ڤیراتی، فیلیپ کۆتینهۆ، هیکتۆر بیێرین و چەندین یاریزانی دیکە لە پلانەکانی یانەکەدان بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوودا ریزەکانی رێکبخاتەوە، بەڵام نرخی هەریەکە لە گریزمان و دیبالا 100 ملیۆنە، مارکۆ ڤیراتی 80 ملیۆن و کۆتینهۆش 70 ملیۆن یۆرۆیە، لەبەرئەوە پێدەچێت گواستنەوەی ئەو یاریزانانە هەندێک زەحمەت بێت.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here