لەبارەی دەستگیرکردنی کادیرەکانییەوە یەکێتی پەیامێک دەداتە مەکتەبی سیاسی پارتی .

0
17

خەندان-

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، لەبارەی دەستگیرکردنی کادیرەکانییەوە یەکێتی پەیامێکی داوەتە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان.

عەدنانی حەمەی مینا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە خەندان-ی راگەیاند، “یەکێتی پەیامێکی داوەتە مەکتەبی سیاسی پارتی بۆ ئەوەی ئەو کادیرانەی کە گیراون ئازادبکرێن، چونکە کاریگەری هەیە لەسەر گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا”.

سەرەتای ئەم مانگە پارتی و یەکێتی هەریەکەیان کادیرێکی یەکتریان دەستگیرکرد و دوای چەند رۆژێک کادیرەکانیان ئازادکرد.

بەپێی وتەی تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر کە پێش ئازادکردنی کادیرەکانی پارتی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندبوو، پارتی لە بەرامبەر دەستگیرکردنی ئەو کوڕەی ئەکبەر حاجی رۆستەم کادیرێکی یەکێتییان لە هەولێر دەستگیرکردووە.

هەشتی ئەم مانگەش ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر له‌ شاری هه‌ولێر یاداشتێكی ناڕه‌زاییان بۆ رایگشتی بڵاوكرده‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنی كادیرانی حزبی به‌بێ بڕیاری دادگا و دیل بە دیل پێکردنیان.

ئەو پارێزەرانە لە شاری هەولێرەوە رایانگەیاند، “به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا راگه‌یاندنی فه‌رمی به‌جێگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری رفاندن و دیل گۆڕینه‌وه‌ی كادیرانی حزبی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاری یاسایی و دامه‌زراوه‌یی بۆ خاڵی سفر و شكاندنی شكۆی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا پێویستی به‌ هه‌ڵوێسته‌ بۆ به‌رگرتن له‌و حاڵه‌ت و دیارده‌یه‌.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here