لەدوو رووداوی هاتوچۆدا ٥ کەس برینداربوون 3 .

0
15

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى قەزاى سۆران رایگەیاند، لە ئەنجامى وەگەڕانى دوو ئۆتۆمبێل ٥ هاوڵاتى برینداربوون، هۆکارى رووداوەکانیشى بۆ بەستنى رێگاوبانەکان و پابەندنەبوونى شۆفێران گەڕاندەوە.

کاکەخان عەزیز حسێن بەرپرسى بنکەى هاتوچۆى سیدەکان رایگەیاندووە، ئێوارەى دوێنێ لە نزیک دێى مجێسەر لە سنوورى ناحیەى سیدەکان ئۆتۆمبێلێکى جۆرى پیکاب تیۆتا کۆنتڕۆڵى لەدەستداوەو وەرگەڕاوە بەو هۆیەوە ٥ کەس لە سەرنشینەکانى برینداربوون کە برینى دوانیان سەختە.

بەپێى زانیارییەکانى خەندان هەر پێنج سەرنشینەکە خوێندکاربوون و بریندارەکان رەوانەى نەخۆشخانەى فریاکەوتنى سۆران کراون.

لەلایەکى ترەوە رائید غازی جەبار مامۆ ئەفسەری بنكەی هاتووچۆی خەلیفان رایگەیاندووە، لە دۆڵى ئالانە ئۆتۆمبێلێکى جۆرى پیکاب وەرگەڕاوە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

بەوتەى هاتوچۆى سۆران هەردوو رووداوەکە بەهۆى بوونى بەستەڵەک و بەفرو پابەند نەبوونى شۆفێران بە رێنماییەکانى هاتوچۆو تیژڕەوییەوە روویانداوە.



سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here