لەسەر ئەستێرەیەکی یوڤێ ریال رکابەری یانە گەورەکان ەدکات

0
20

ریال مەدرید، گواستنەوە

رووداو – هەولێر

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و ئینتەرمیلانی ئیتاڵی رکابەری لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی یوڤێنتوس دەکەن.

رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی رایگەیاندووە، پاوڵۆ دیبالا، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی یوڤێنتوس ئامانجی هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و ریال مەدریدە لە گواستنەوەکانی داهاتوودا.

رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، یانەکانی بایرن میونشن، پاریس سانجێرمان، مانچێستەر سیتی و ئاتلێتیکۆ مەدریدیش چاودێری ئەو یاریزانە دەکەن، بەڵام گرنگیپێدانی ریال مەدرید لە هەمووان زیاترە.

بیپی مارۆتا بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئینتەرمیلان، کە پێشتر لەگەڵ ئەو یاریزانە لە یوڤێ کاریکردووە، دەیەوێت یاریزانەکە رازیبکات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە نیرازۆری بکات.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دیبالا بۆ جێگرتنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، کە هاوینی رابردوو چووە یوڤێنتوس و هێلی هێرشبەری ریال مەدرید کێشەی تێکەوتووە.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here