لەشکری ئیسرایل دەلێت تونێلیکی درێژی ژێرزەوی دۆزیوەتەوە

0
13

لەشکری ئیسڕایل لە دواین هەوڵی لە سەر سنوری لوبنان توانی تونێلێک بدۆزێتەوە و پێشی شەڕێکی دیکەی حیزب ئەلا بگرێت.

گوتەبێژی لەشکری کۆلۆنێل جاناتان کانریکووس یەکشەمە گوتی ئەم تۆنێلەی دوایی هەتا ئێستا گەورەترینیان بووە، کە درێژاییەکەی سەدان میتر و ٥٥ میتریش قووڵە و لە ماڵێکی شاری رامیە لە لوبنان ڕا دەست پێدەکات کە ٨٠٠ میتر لە نێو خاکی لوبنان دایە و دەیان میتریش لە هەریمی ئیسرایل دەگرێتەوە.

ئیسڕایل مانگی ڕابردوو دەستی بە “کرداری سپەری باکوور” کرد بۆ ئەوەی تۆڕێکی گەورەی تونێلەکانی حزبوڵا بدۆزێتەوە و لەناویان بەرێت ئەوانەی کە ملیتانەکان کەڵکیان لێوەردەگرن کە سنوور ببەزێنن و ناوچە بگرن و هێرشان ئەنجام بدەن.

ژێنراڵەکە گوتیشی ئەو دواین تونێلەی دوزیویانەتەوە پێپلیکان، سیستەمێکی ڕێگای ئاسن و ژمارەیەک ڕێگای دەربازبوونی لە نێو تێدان کە ڕیگا دەدات کەرەسە و ژمارەیەکی زۆری هێز بە نیویان دا بگوازنەوە.

کانکریکووس گوتی، ئەم تونێلە لە ئەم ڕۆژانەی دابێت لە ناودەبردرێت. گوتیشی لە دەمێکدا گەلێک تونێل لە سنوری لای لوبنان هەنە، بەڵام “ئێمە بە ئامانجی خۆمان گەیشتووین کە خستبوومانە ڕوو. بە گوێرەی زانیاری نەهێنی خۆمان، هیچ تونێلیک لە نیوان سنور بۆ هێرشکردن بۆ نێو ئیسرایل دا نەماوە.”

ئیسرایل و یو ئێن دەلێن ئەو تونێلانە بڕیاری ئاگربەست پێشێل دەکەن کە لە ٢٠٠٦ کۆتایی بە شەڕێکی ماڵوێرانکارانەی ئیسڕایل و حزبوڵا هێنا. ئەو ژێنڕالە گوتی سەبارەت بە ئەم دواین ڕووداوە، کرداری ئاشتی پارێزەرانی یو ئێنیان ئاگادار کردۆتەوە.

تاقمی حزبولا هێشتا سەبارەت بە ئەم تونێلانە لێدوانی نەداوە.

ئیسڕایل دەمێکە دەستی بە سەرکوتی حزبوڵا کردوە کە جەبەخانەیەکی ١٥٠،٠٠٠ موشەکی هەیە کە باوەڕدەکرێت ئێران بۆی دابین کردبێت و دەتوانێت نزیکەی هەموو ئیسڕایل بپێکن.

.

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here