لەپێناو گریزمان مان یونایتد پارەیەکی خەیاڵیی لەدەست دەردەچێت

0
243

ئانتوان گریزمان
ئانتوان گریزمان

رووداو – هەولێر

یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لەگەڵ ئانتوان گریزمان، ئەستێرەی فەرەنسی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەسەر مەرجە تاکەکەسییەکان گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی یاریزانەکە پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە بکات.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، گریزمان بۆ ماوەی 5 ساڵ لەگەڵ مان یونایتد رێککەوتووە و هەفتانە 280 هەزار پاوەند وەک مووچە دەدرێتە یاریزانەکە و مانچێستەر یونایتد ئامادەیە پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە بداتە ئاتلێتیکۆ مەدرید کە 89 ملیۆن پاوەندە، لەگەڵ کۆکردنەوەی مووچەی یاریزانەکە نرخی گرێبەستەکە دەگاتە 170 ملیۆن پاوەند.

 

رۆژنامە رایگەیاندووە، خۆسێ مۆرینهۆ گریزمانی کردووەتە ئامانجی یەکەمی یانەکەی بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی و یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو بەهێزتربکات.

بەپێی راپۆرتەکەی زە سەن، گریزمان ترسی لەبەشداریکردنی مانچێستەر یونایتد لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو هەیە، لە کاتێکدا یانە ئینگلیزییەکە بەڵێنی بە یاریزانەکە داوە گرێبەست لەگەڵ چەند یاریزانیکی دیکەش واژۆبکات. 

یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لەئەگەری فرۆشتنی ئانتوان گریزمان، کار بۆ گواستنەوەی ئەلێکسیس سانچێز، یاریزانی یانەی ئارسیناڵ و ئەلیکساندەر لاکازێت، یاریزانی یانەی لیۆنی فەرەنسی دەکات.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، زەحمەتە مانچێستەر یونایتد بەیەک هەنگاو بتوانێت پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی گریزمان بداتە ئاتلێتیکۆ مەدرید و ئەو یاریزانە دەبێتە یەکێک لە گرانترین یاریزانەکانی یانەکە.

کۆتایی ئەم مانگە دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان دەکرێتە و خۆسێ مۆرینهۆ بەهیوای ئەوەی بەزووترین کات گرێبەستی گریزمان تەواو بکات بۆ ئەوەی یاریزانەکە بۆ ئامادەکارییەکانی یانەکە لە مانگی 6 ئامادەبێت.

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here