لە ئوردن راهێنان بە سەگی پۆلیس دەکرێت

0
17

“کەی ناین” تەنیا کۆمپانیای راهێنانە لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

رووداو-هەولێر

لە عەممانی پایتەختی ئوردن و لەنێو باڵەخانەیەکی ئەو شارە، رۆژانە بۆ چەندین کاژێر راهێنان بە سەگی پۆلیس دەکرێت. راهێنانەکانیش بەمەبەستی دۆزینەوەی تەقەمەنی و ماددەی هۆشبەر و ناسینەوەی تاوانکارانن. راهێنانەکان جۆراوجۆرن، لەوانەش راهێنان بۆ دۆزینەوەی تەقەمەنی، ماددەی هۆشبەر و، خەڵکی تاوانکار.

دەیڤد وێلچ، راهێنەری سەگی پۆلیس لە ئوردن دەڵیت: “ئێمە ناوەندێکمان هەیە، کە لە راستیدا لەوێدا راهێنانی جووڵەی تەکنیکی ئەنجامدەدەین. لە ناوەندەکەدا باڵەخانەیەکمان هەیە و لەوێ راهێنانی پشکنین ئەنجامدەدرێت، کاتێک سەگەکە رووبەڕووی تیرۆریستێک یان کەسێکی خراپ یانیش هەر شتێکی دیکە دەبێتەوە بە وەڕین ئاگادارمان دەکاتەوە.”

باڵەخانەکە تایبەت بە راهێنانکردن بە سەگەکان، لە عەممانی پایتەخت دروستکراوە و نزیکەی دوو سەد ملیۆن دۆلاری تێچووە. “کەی ناین” ئاماژە بەوە دەکات، تەنیا کۆمپانیای تایبەتە لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە راهێنان بە سەگ دەکات و دواتریش سەگەکان دەفرۆشێت. 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here