لە ئۆپەراسیۆنی باغۆزدا زیاتر لە 200 ژن و منداڵی کوردی ئێزدی رزگارکران

0
303

گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنی جەزیرە: داعش ئەو کچ و ژنە ئێزدیانەی وەکو کەرستەیەک بۆ فرۆشتن بەکاردەهێنا


رووداو  باغۆز

گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنی جەزیرە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی باغۆزدا دەیان کچ و ژن و منداڵی کوردی ئێزدی رزگارکران و دەشڵێت، هەموویان دەگەڕێندرێنەوە نێو کەسوکاریان.

دوای زیاتر لە 40 رۆژ لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی باغۆز، ئەمڕۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو شارۆچکەیان راگەیاند.

ڤیڤیان فەتاح، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە باغۆز رایگەیاند، تەنیا لە ماوەی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکەدا زیاتر لە 200 ژن و منداڵی کوردی ئێزدی رزگارکراون و ژمارەیەکیان لە رێگەی ماڵی ئێزدییانەوە بۆ باشووری کوردستان گەڕێندراونەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا ئەوانی دیکەش بگەڕێندرێنەوە ناو کەسوکاریان. 

لیلوء عەبدوڵڵا، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنی جەزیرە لە لێدوانێکدا بە رووداوی راگەیاند، ژمارەیەکی زۆر کوردی ئێزدی رزگارکراون، کە داعش وەک کەرستەیەک بۆ فرۆشتن بەکاری دەهێنان.

گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنی جەزیرەگوتیشی، منداڵانی کوردی ئێزدیش رزگارکراون، کە لەژێر دەستی داعش بوون و ئێستاش ئەو کوردە ئێزدییانە گواستراونەتەوە بۆ ماڵی ئێزدییان بۆئەوەی بگەڕێندرێنەوە نێو کەسوکاریان. 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here