لە ئەدەنە کەسێک دوو برا و دوو براژنی خۆی دەکوژێت

0
320

وێنەی یەکێک لە کوژراوەکان
وێنەی یەکێک لە کوژراوەکان

رووداو- ئەدەنە 

لە شاری ئەدەنەی تورکیا کەسێک دوو برا و دوو براژنی خۆی کوشتن و پاشان برازا نۆ ساڵییەکەی بریندار کرد و هەوڵی خۆکوژیشی دا.

لە شارۆچکەی جەیهان-ی ئەدەنە، کەسێک بەناوی یوسف ئاڵبایراک، بە دەمانچە دوو برای خۆی و خێزانەکانیانی کوشت. پاشان برازا نۆ ساڵییەکەی بە سەختی بریندار کرد و هەوڵی دا خۆیشی بکوژێت، بەڵام لەلایەن پۆلیس دەستگیرکرا.

هەر سێ براکە لە خانوویێکی سێ نهۆمیدا ژیانیان بەسەر بردووە و چەند جارێک لەسەر بابەتی بژاردنی پارەی ئاو دەمەقاڵێیان بووە. دوای گەورەبوونی کێشەکان یوسف دەمانچە هەڵدەگرێ و هەردوو براکەی مستەفا و ئەحمەد دەکوژێت. پاشان دەچێتە سەر کێڵگە و هەردوو براژنەکەی گولسوم و تەسلیمە-ش دەکوژێت. لەم نێوەندەدا برازا تەمەن نۆ ساڵییەکەی کە یارمەتیی دایکی دەدا لە کاروباری کێڵگە، بە سەختی بریندار دەبێت. 

دوای کوشتنی چوات کەس و بریندارکردنی یەکێکی دیکە، یوسف هەوڵدەدات خۆشی بکوژێت، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here