لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانی خوێندکاران دژی سیاسەتەکانی کەشوهەوا بەڕێوەچوو

0
11

10 هه‌فته‌یه‌ هه‌موو رۆژانی هه‌ینی خوێندكاران ده‌چنه‌ سه‌ر شه‌قام و داوای پاراستنی ژینه‌گه‌ و پابه‌ندبوون به‌ رێكکه‌وتنی پاریس بۆ پاراستنی ژینگە ده‌كه‌ن

رووداو – هەولێر 

دەیان هەزار قوتابی ئەمڕۆ هەینی دژی سیاسەتەکانی وڵاتەکانیان بەرامبەر بە ئاو و کەشوهەوا رێپێوانیان سازکرد. 
ئەم رێپێوانە لە زیاتر لە 100 وڵاتی دونیا بەڕێوەچوو و خوێندکاران درووشمیان دژی سیاسەتەکانی بەرپرسانی باڵای وڵاتانیان گوتەوە و داوایان کرد ژیانی نەوەکانی داهاتوو نەخرێتە مەترسییەوە.
لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیاش خوێندکاران بۆ باشترکردنی ژینگەی وڵاتەکەیان و جیهان رێپێوانیان سازکرد و بە یەک دەنگ داوای راگرتنی هۆکارەکانی پیسکردنی ژینگه‌ ده‌كه‌ن.
”جگه‌ له‌م گه‌ردوونه‌ گه‌ردوونی دیكه‌ نییه‌ تێیدا بژین، ئیدی تێبگه‌ن، داوای وه‌ستانی وێرانكردنی گه‌ردوونه‌كه‌مان ده‌كه‌ین”. ئه‌مانه‌ درووشمی سەرەکی خۆپیشانده‌رانی بزووتنه‌وه‌ی فرایده‌یس ڤۆر ڤویچه‌رن، كه‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كی خوێندكارانه‌ بۆ پاراستنی ژینگه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
10 هه‌فته‌یه‌ هه‌موو رۆژانی هه‌ینی خوێندكاران ده‌چنه‌ سه‌ر شه‌قام و داوای پاراستنی ژینه‌گه‌ و پابه‌ندبوون به‌ رێكکه‌وتنی پاریس بۆ پاراستنی ژینگە ده‌كه‌ن. داوایه‌ك كه‌ كچه‌ چالاكوانی سوێدی ته‌مه‌ن 14ساڵ، گرێتا تونبێرگ ئاراسته‌ی هه‌موو سه‌ركرده ‌و به‌پرسانی جیهانی كرد و ئێستا بووەتە ره‌مزی خۆپیشاندانی خوێندكاران له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان.
رۆژی 15ـی ئادار بووەتە‌ رۆژی خۆپیشاندان لە هەزار و 500 شاری 100 وڵات لە دژی پیسكردنی ژینگه ‌و نه‌هێشتنی كانه‌خه‌ڵوزەکان و گازی كوشندەی دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێله‌كان و كار‌گه‌ گه‌وره‌كان.
ئه‌م بزووتنه‌وەیه‌ ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێدەگیرێت كه‌ خوێندكاران و خۆیان له‌ قوتابخانەکان ده‌دزنه‌وه.
له‌گەڵ ئەو رەخنانەی لەم خوێندکارانە دەگیرێن زۆربەی به‌پرسانی باڵای ئەم وڵاتە لە نێویاندا راوێژكاری ئه‌ڵمانیا پشتگیری خۆیان بۆ خۆپشانده‌ران دووپاتکردووەتەوە.
پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here