لە ئەڵمانیا کوردێک وەک چالاکوانی مه‌ده‌نی و مرۆڤایه‌تی هه‌ڵبژێردرا

0
232

لەنێو تەواوی گەنجانی ئەڵمانیا وەک تاکە کورد هەڵبژێردراوە
لەنێو تەواوی گەنجانی ئەڵمانیا وەک تاکە کورد هەڵبژێردراوە

رووداو – ئەڵمانیا 

لە شاری ماگدی بۆرگی وڵاتی ئەڵمانیا، کوردێک وەک چالاکوانی مەدەنی و مرۆڤایەتی هەڵبژێردرا و بڕیارە لەماوەیەکی نزیکدا لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتە خەڵات بکرێت.

ئیسماعیل رەفعەت، ماوەی چەند ساڵێکە لە ئەڵمانیا دەژیت و وەک خۆی باسی لێوەدەکات و دەڵێت ” من وەک خۆبەخش کار دەکەم و هاوکاری چەندین پەنابەری کوردم لە ئەڵمانیا کردووە، بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە روو لە وڵاتی ئەڵمانیا دەکەن، بەهۆی کار و چالاکییەکانمەوە بڕیارە لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیا خەڵاتم پێبدرێت”.

ئەو گەنجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “یەکێکم لەو گەنجانەی کە لەنێو تەوای گەنجانی خوار تەمەن 25 ساڵ، لەگەڵ 22 کەسی دیکەدا هەڵبژێردراوم و ئەوانیش بەکاری جیا جیا لەبواری مەدەنی و مرۆڤایەتی کاریان کردووە”.

ئیسماعیل رەفعەت گوتی “بڕیارە‌ له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا و لە رێوڕەسمێکدا هەڵبژاردن بۆ ئەو 23 کەس بکرێت و وەک چالاکوانێکی کوردی په‌نابه‌ر له‌ ئه‌ڵمانیا خەڵاتم پێ ببه‌خشرێت”.

مانگی 9ـی ساڵی رابردوو ئیسماعیل وەکو چالاکترین لاوی (زاکسن ئەنهاڵت) هەڵبژێردراوە و ئاماژە بەوەش دەکات کە “بەردەوام دەبم لە یارمەتیدانی ئەو گەنجە کوردانەی کە دێنە ئەڵمانیا”.

ئیسماعیل رەفعەت ئیسماعیل، تەمەنی 23 ساڵە و لە ساڵی 1998ـەوە وەک پەنابەر لە ئەڵمانیا دەژیت، ماوەی دوو ساڵ و نیوە، وەک فەرمانبەرێکی خۆبەخش لە شاری ماگدی بۆرگی ئەڵمانیا کار دەکات و هاوکاری ئەو کەسانە دەکات کە روو لە ئەڵمانیا دەکەن.

 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here