لە باغۆز سێ خۆکوژی داعش خۆیان تەقاندەوە

0
8

بۆردوومانی پێگەکانی داعش لە باغۆز، وێنە؛ رووداو

رووداو- هەولێر 

رێکخراوی داعش لە شارۆچکەی باغۆز سێ هێرشی خۆکوژی ئەنجامدا و بەو هۆیەوەش شەش کەس کوژران و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون. 

جیاکەر ئامەد، گوتەبێژی هەسەدە رایگەیاند، یەکێک لە خۆکوژەکان ئەو خەڵکەی کردووەتە ئامانج کە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعشیان لە باغۆز بەجێهێشتووە. 

گوتەبێژەکەی هەسەدە گوتی، “کەسێکی خۆکوژ لەناو ئەو کەسانەدا خۆی شاردبووەوە کە شارۆچکەکەیان بەجێدەهێشت و لە ئەنجامدا بەلایەنی کەمەوە شەش کەس لەوانەی کوشت کە دەیانویست ئەو شوێنە بەجێبهێڵن”. 

گوتەبێژەکەی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکرد، دوو خۆکوژەکەی دیکە لە نزیک پێگەکانی شەڕڤانان خۆیان تەقاندەوە و بەو هۆیەوەش چەند کەسێک بەسووکی بریندار بوون. 

لە 8ی شووباتی رابردوو هەسەدە بە پاڵپشتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هێرشیکردە سەر باغۆز و چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی ئەو شارۆچکەیە کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە. 

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here