لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا

0
25

فیلمەکە بەربژێرە بۆ خەڵاتێکی نێودەوڵەتی و خەڵک دەتوانن بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی دەنگی پێبدەن

رووداو – لەندەن 

لەنێو باڵەخانەی دامەزراوەی بافتای هونەری، فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژکردنی کوردانی ئێزدیی نیشانی ئامادەبووان درا، کە سێ رووداوی خوێناویی گەورەی ئەم سەدەیە و سەدەی رابردوون.

کاروان جەمال تاهیر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا دەڵێ “یادی قوربانییەکانمان بەشێوەیەک دەکەینەوە کە لە ئاسۆوە بڕوانین. ئەم شوێنەشمان هەڵبژاردووە، چونکە یەکێکە لە شوێنە گرنگەکانی بەریتانیا، بافتا یەکێکە لە سینەما بەناوبانگەکانی بەریتانیا و شایستەی ئەوەیە ئێمە فیلمی قوربانییەکان هەم لەسەر هەڵەبجە هەم لەسەر ئەنفال و، لەسەر ئێزدییەکان لێرەدا نمایش بکەین”.

فیلمەکان لە هەرێمی کوردستان وێنەگیراون. گوین رۆبێرت، دەرهێنەر و سەرۆکی بەرنامەی یادەوەریی کوردستان دەڵێ “ئەم ئێوارەیە چەند وتارێک دەخوێنرێنەوە بۆ بیرهێنانەوەی ئەنفال و هەڵەبجە، دواتریش پیشاندانی سێ فیلم کە هەریەکەیان شەش بۆ حەوت خولەکێکن و بەشێک لە کارەکانی ئێمەتان نیشان دەدات. ئێمە 300 بۆ 400 تاوەکو 500 فیلمی لەم شێوەیەمان کردووە، کە ئەم سیانە زۆر تایبەتن”.

دەرهێنەری فیلمی هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند فیلمەکەی پاڵێوراوە بۆ خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی جیهان و لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە دەنگ دەدرێ، تاوەکو 27ـی ئاداریش دەنگدان بۆ دیاریکردنی باشترین فیلم بەردەوام دەبێت.

دانی دارین، دەرهێنەری فیلمی 16ـی 3 دەڵێ “(ئەم فیلمە) ئێستا لە پێشبڕکێیەکی گەورەدایە لە ناشناڵ فیلم ئەوۆرد، کە  خەڵک دەتوانێت دەنگی پێبدات. ئەم فیلمە لە چوار بەش لە پێشبڕکێدایە، بۆیە زۆر گرنگە هەرکەسێک بیەوێت دەنگ بدات، بێگومان چانسی زیاترمان دەبێت و دەرفەتی زیاترمان دەبێت”. 

بۆ ئەوەی  16ـی 3 لەم فێستیڤاڵەدا زۆر سەرکەوتوو بێت، ئێوارەی نمایشەکە لە بەریتانیا بە هەماهەنگی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرنامەی یادەوەریی کوردستان رێکخراوە. 

  

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

function InitiateAsyncRequestComments(arguments) { closeLoginInColorbox(); //$(‘.bodyFade’).fadeToggle(); var ajaxPanel = $find(‘ctl00_phTwoColumns_phMain_ControlComments1_PanelComments’); ajaxPanel.ajaxRequest(arguments); } $(document).ready(function () { })

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here