لە جەزائیر یانەیەك لە نێو جەرگەی بیابان دروست بووە

0
166

جەزائیر

لە جەزائیر یانەیەک لە نێو جەرگەی بیابانی ئەو وڵاتە ماوەی چەند ساڵێکە دروست بووەو کە تاکەیانەی بیابانەکەیە و ئێستا بەشدارە لە خولی یانە پیشەگەرەکان، بەڵام بەهۆی دووری ناوچەکە لە شوێنە ئاوەدانەکان، یانەکە بۆ نزیکترین یاریی لە دەروەی یاریگەی خۆی دەبێت 1200 کیلۆمەتر ببڕێت و بۆ 15 یاریی خولەکەش ماوەیەک بە پاس دەبڕێت کە نزیکە بەیەک خولانەوە بە دەوەری گۆی زەوی.

 ئێرە بەشێکە لە بیابانی گەورەی جەزائیر، یەکێک لە گەرمترین ناوچەکانی سەر رووی زەوی، دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە ئەمەش شاری بێچهارە، لەو شارە یانەیەک هەیە کەبە ئەسپە رەشەکەی جەزائیر ناسراوە، ئەویش یانەی ساورییە.

ئەمەش یاریگەی یانەی ساوریە کە شوێنی 8 هەزار هاندەری تێدا دەبێتەوە، یانەکەیە راهێنان و یارییە فەرمییەکانیان لەو یاریگەیە ئەنجام دەدەن، بەتایبەتی یارییەکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی جەزائیر، تاوەکو ئێرە ئاساییە.

بەڵام ئەوەی ئەو یانەیە لە یانەکانی دیکە جیادەکاتەوە، ئەوەیە، یانەکە لە ساڵی 2008 دامەزراوە و نوێترین یانەی جەزائیرە، لە دایکبووی نێو جەرگەی بایبانی جەزائیرە و تاقانەی بیابانەکەیە، لە % 90ی یاریزانەکانی دانیشتووی نێو بیابانەکەن، ئەوان بە چوار ساڵ توانیان بگەنە خولی یانە پیشەگەرەکانی جەزائیر، و دوای دوو ساڵ توانیان پلەی دووەم بەدەستبێنن. 

کێشەی سەرەکی ئەو یانەیە دووری شوێنی ئەوانە لە تەواوی وڵات، نزیکترین یانە کەلێوەیانەوە نزیک بێت زیاتر لە 600 کیلۆمەترە، هەروەها هەزار کیلۆمتریش لە پایتەختەوە دوورن.

واتە ئەوان لە کۆی 15 یاریی لە خولەکە لە دەروەی یاریگەی خۆیان دەبێت ماوەی زیاتر لە30 هەزار کیلۆمەتر بە پاس ببڕن، کە نزیکە لە یەک خوولانەوە بە دەوری گۆی زەوی.
سەرەرای ئەو دووریە، کەچی لە هەموو بیابانەکە فرۆکەخانەی تێیدا نییە و ناچارن ئەو هەموو ماوەیە بە پاس بڕۆن.

سەرەرای هەموو ئەوانەش بەرزی پلەکانی گەرمی بیابانەکە کێشەیەکی دیکەیە، هەندێک جار لە سەرووی پلەی 50ی سیسلیزییە، زۆرێک لە یانەکان لەکاتی هاتنیان بۆ شارەکە بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرمی ناتوانن ئاستی بەرز پێشکەش بکەن و سێ خاڵ لەدەستدەدەن، بەتایبەتی لە کۆتاییەکانی وەرز.

تیپەکە کە خاوەنی داهاتێکی کەمی داراییە، کەچی توانی بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا بکات، هەرچەندە هیچ یارییەکی نەدۆراند بەڵام ماڵئاوایی کرد.

ئێستا یانەکە لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولی جەزائیرە و بە جیاوازی تەنیا 6 خاڵ لە دوای بلعەباسی دووەمی ریزبەندییە لەکاتێکدا هێشتا هەشت یاریی ماوە.
  

سه‌رچاوه‌

وه‌ڵام دانه‌وه‌

Please enter your comment!
Please enter your name here